لیژنه‌ى كشتوكاڵ و ئاودێرى له په‌رله‌مانى كوردستان و هه‌ردوو لیژنه‌ى كشتوكاڵ و وزه له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌و چه‌ند پرسێكیان تاووتوێ كرد.
له‌راگه‌یاندراوێكدا راگه‌یاندنى په‌رله‌مانى كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ، لیژنه‌ى كشتوكاڵ و ئاودێرى له په‌رله‌مانى كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتیى عوسمان عه‌لى، سه‌رۆكى لیژنه و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامانى لیژنه‌كه كۆبۆوه.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دواى گوێگرتن له بۆچوون و پێشنیازه‌كانى لیژنه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر، گفتوگۆ كرا له‌باره‌ى چۆنیه‌تیى چاره‌سه‌ركردنى پرسی هه‌ندێ له‌و جۆره سارده‌مه‌نییانه‌ى كه هاورده‌ى هه‌رێمى كوردستان ده‌كرێن، وه‌ك (ئایس كرێم)ـ چونكه زیان به كارگه‌كانى ناوخۆ ده‌گه‌یه‌نێت و ده‌بێته هۆكارى دروستبوونى بێكارى و له‌كاركه‌وتنى كارگه‌كان.
راشیده‌گه‌یه‌نن ، له‌به‌شێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ كرا له‌سه‌ر چۆنیه‌تیى پاراستنى به‌رهه‌مى ناوخۆیی و كاركردن له‌سه‌ر پێداچوونه‌وه‌ى نرخ له‌بازاڕه‌كان و دروستكردنى هاوسه‌نگى له‌سه‌ر نرخه‌كان، له‌گه‌ڵ هه‌وڵدان بۆئه‌وه‌ى كارگه‌كان له‌كار نه‌كه‌ون.
له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا بڕیاردرا داوا له سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مانى كوردستان بكرێت به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌كاتى پێگه‌یشتنى به‌رهه‌مى ناوخۆیی سه‌رجه‌م ئه‌و كاڵایانه‌ى هاورده ده‌كرێن قه‌ده‌غه بكرێن و لێپێچینه‌وه له كه‌مكردنه‌وه‌ى گومرگى به‌رهه‌مى هاورده كرا‌و بكرێت.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه درا كه ئه‌و كاڵایانه‌ى هاورده ده‌كرێن ده‌بێ كوالیتییان به‌رزبێت و به‌ستنى كۆنفڕانسێك له‌نێوان حكومه‌ت و په‌رله‌مان و لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كانى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ببه‌سترێت.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.