له بازاڕه‌كانی جیھاندا،نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رچاوی تومار كرد و ھه‌ر به‌رمیلێكی به ٧٤ دۆلار و ٣٢ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
ئاماژه به‌وه ده‌كرێت كه راگرتنی به‌خشینی ھه‌شت وڵات له كڕینی نه‌وتی ئێران له لایه‌ن ئه‌مریكاوه، كاریگه‌ری دروستكردووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نرخی خاوی برێنت روو له به‌رزبوونه‌وه بكات له بازاڕه‌كانی جیھاندا.
دوێنێ دووشه‌ممه سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاندبوو كه له دووی مانگی ئایاری داھاتووه‌وه، ھیچ وڵاتێك ناتوانێت نه‌وت له ئێران بكرێت له‌نێویاندا ئه‌و ھه‌شت وڵاته‌ی كه پێشتر به‌خشرابوون.
زاندراوه كه ھه‌ر به ھۆی سزاكانی ئه‌مریكاوه، ئاستی به‌رھه‌مھێنانی ئێران له مانگی تشرینی دووه‌می رابردوو تا مانگی ئاداری رابردوو له سێ ملیۆن و ٨٠٠ به‌رمیل له رۆژێكدا بۆ دوو ملیۆن و ٧٠٠ ھه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا كه‌مبووه‌ته‌وه.
له كاتژمێر ٠٤:١٦ نرخی خاوی برێنت له بازاڕه‌كانی جیھاندا، به‌ڕێژه‌ی ٠،٣٦ له‌سه‌دا به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رچاو تۆمار كرد و ھه‌ر به‌رمیلێكی به ٧٤ دۆلار و ٣٢ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
به‌ھه‌مانشێوه نرخی خاوی ئه‌مریكا له بازاڕه‌كانی جیھاندا، به‌ڕێژه‌ی ٠،٤٤ له‌سه‌دا به‌رزبوویه‌وه و ھه‌ر به‌رمیلێكی به ٦٥ دۆلار و ٥٨ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.