له میانی چواره‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بۆ شانۆی مۆنۆدڕاما ، ئه‌مرۆ شانۆیی(به‌رخ له ئاوێنه‌ی گورگوكان) كاتژمێر (7) ئێواره ، له هۆڵی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ری شانۆنمایش ده‌كرێت.
شانۆیی(به‌رخ له ئاوێنه‌ی گورگوكان)به‌رهه‌می كۆلێژی حیلله/ به‌شی شانۆیه له نواندن و ده‌رهێنانی (د.سامی ئه‌لحه‌سناوی)،كاره هونه‌رییه‌كان له‌لایه‌ن (سه‌عد سه‌لمان عبدولڕه‌زا، عه‌باس جاسم حه‌سون) جێبه‌جێده‌كرێت.
شایانی باسه چواره‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر بۆ شانۆی مۆنۆدڕاما،به شداری چه‌ندین تیپی شانۆیی له كوردستان و عێراق ده‌روه‌ی عێراق به‌شدارده‌بن وه‌كو: (میسر ، لوبنان ، مه‌غریب ، ورمێ ، به‌غداد ، بابل ، مه‌هاباد ، سلێمانی ، دهۆك ، هه‌ولێر ) له‌ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ۲۱ـی ٤ـی ۲۰۱۹ ده‌ستیپێكردوه بۆماوه‌ی پێنج رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
داڕشتنه‌وه‌ی : كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.