Erbil 23°C ھەینی 20 ئەیلوول 19:46

کۆمیتەیەکی هاوبەشی گەشتیاری لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئامەد پێکدەهێنرێ

بڕیاردرا کە هەردولا هاوکاری یەکتر بکەن بۆ کاری گەشتیاری
کوردستان TV
100%


له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى گه‌شت و گوزاری هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 22 ى 4 ى 2019  شاندێکی بازرگانی و پیشەسازی ئامه‌د  له‌باكووری كوردستان دەستەی گشتی گەشتوگوزاریان کرد


ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كه‌ن كه‌  لە میانەی کۆبوونەوەیەکی هاوبەش بە ئامادەبوونی سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم و سەرۆکی ژوری بازرگانی ئامەد پەیوەندی گەشتیاری نێوان هه‌ردوو گفتوگۆی لەسەر کرا

راشیده‌گه‌یه‌نن ،  لە ئەنجامی كۆبوونه‌وه‌كه‌ى نێوان هه‌ردوو ده‌سته‌دا  بڕیاردرا کە هەردولا هاوکاری یەکتر بکەن بۆ کاری گەشتیاری، بۆ کاری کرداریش کۆمیتەیەکی هاوبەش دروست دەکرێ ژمارەیەک کۆمپانیای گەشتیار ڕادەسپێردرێن بۆ جێبەجێکردنی ئەو خاڵانەی لەسەری هاوڕابوون

 

 

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز


 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.