Erbil 8°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 00:26

عه‌ره‌بییه‌: هێزه‌کانی رووسیا و ئێران له‌ناو سووریا تووشی پێکدادان بوون

قاسم سلێمانی فه‌رمانده‌ی سوپای قودس هه‌وڵیداوه‌ تا رێكارێك بۆ كۆتاییهاتنی پێكدادانه‌كان بدۆزێته‌وه‌
کوردستان TV
100%

سه‌رچاوه‌ ناوچه‌ییه‌كانی سووریا رۆژی رابردوو رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ هێزه‌كانی رووسیا و میلیشیاكانی سه‌ر به‌ ئێران له‌ نزیك  فڕۆكه‌خانه‌ی شاری حه‌له‌ب و له‌ ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌م شاره‌ له‌گه‌ڵ یه‌كتر تووشی پێكدادان بوونه‌ و ماوه‌ی دوو رۆژیش به‌رده‌وامیی هه‌بووه‌.

به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌ ناوچه‌ییه‌كان گوایه‌ پێكدادانه‌كه‌ ئه‌وكاته‌ ده‌ستیپێكردووه‌ كه‌ هێزه‌كانی رووسیا داوایان له‌ سوپای پاسداران كردووه‌ تا فڕۆكه‌خانه‌ی حه‌له‌ب جێبێڵن، به‌ڵام هێزه‌كانی سوپای پاسداران داواكه‌ی ئه‌وانیان ره‌تكردووه‌ته‌وه‌ و ئه‌وكاته‌یش كه‌ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی رووسیا به‌ فڕین له‌ به‌رزایی كه‌مه‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی كردووه‌ هێرشی ئاسمانیی بۆسه‌ر بنكه‌كانی سوپای پاسداران ئه‌نجامده‌ده‌ن، ئیتر پێكدادانه‌ كۆتایی هاتووه‌.

جیا له‌مه‌ ژماره‌یه‌ك سه‌رچاوه‌ رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ قاسم سلێمانی فه‌رمانده‌ی سوپای قودسی سه‌ر به‌ سوپای پاسدارانی ئێران هه‌وڵیداوه‌ تا رێكارێك بۆ كۆتاییهاتنی پێكدادانه‌كان بدۆزێته‌وه‌.

به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌كان ئه‌مه‌ یه‌كه‌مجار نییه‌ پێكدادان له‌ نێوان هێزه‌كانی رووسیا و ئێراندا رووده‌دات و ته‌نانه‌ت جیا له‌ چه‌ندین پێكدادانی دیكه‌، هه‌فته‌ی رابردووش زنجیره‌ پێكدادانێك له‌ نێوان هێزه‌كانی ئه‌م دوو وڵاته‌دا له‌ شارۆچكه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب روویدا كه‌ بوو به‌ هۆی ده‌ركرانی میلیشیاكانی ئێران له‌م ناوچه‌یه‌.

شایه‌نی ئاماژه‌یه‌ كه‌ حكومه‌تی سووریا ره‌تیكردووته‌وه‌ كه‌ پێكدادان له‌ نێوان هێزه‌كانی ئه‌م دوو وڵاته‌دا روویدابێت.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی /  مه‌سعود

سه‌رچاوه‌ / عه‌ره‌بییه‌

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.