بۆ خانەوادەی وەكیل مستەفایۆڤ
بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی وەكیل مستەفایۆڤ نووسەر و كەسایەتیی دیاری كوردی وڵاتانی سۆڤیەتی پێشوومان پێ گەییشت. خوالێخۆشبوو كەسێكی نیشتیمانپەروەر بوو كە خزمەتێكی گەورەی مێژووی گەلی كورد كردووە و لە دەستدانی خەسارەتێكی گەورەیە.
بەم بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشی لە ئێوە و كەسوكار و ئاشنایانتان دەكەین و خۆمان بە هاوخەمتان دەزانین. لە خودای گەورە داواكارین خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
بارەگای بارزانی
20ـی 4ـی 2019
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.