Erbil 24°C ھەینی 20 ئەیلوول 20:35

ھەر بەرمیلێکی نه‌وت بە 71 دۆلار و34 سەنت مامەڵەی پێوەکرا

نرخی خاوی برێنت رووی لە دابەزین کرد
کوردستان TV
100%


جارێکی دیکە نرخی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا، رووی لە دابەزینی کرد ھەر بەرمیلێکی بە 71دۆلار و 34 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

لە ماوەکانی رابردوودا، نرخی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا بەرزترین ئاستی پێنج مانگی رابردووی تۆمارکردبوو.

وێرای ئەوەی رێککەوتنەکەی ئۆپێک بۆ کەمکردنەوەی ئاستی بەرھەمھێنان و لەگەڵ گرژی و ئاڵۆزییەکان لە لیبیا بەردەوامیان ھەیە، بەڵام نرخی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا، دابەزینی تۆمارکرد.

بە ھۆی ئەو ئۆپەراسیۆنەی کە لە چواری ئەم مانگەدا، ھێزەکانی سەربە لیوا خەلیفە حەفتەر بۆ کۆنتڕۆڵکردنی شاری تەرابلوس دەستیانپێکردووە، رەوشی لیبیا رووبەڕووی گرژی و ئاڵۆزی بووەتەوە.

لە سەرەتای ئەمساڵ وڵاتانی ئەندام لە رێکخراوی ئۆپێک و بەرھەمھێنەرانی سەربەخۆ بەڕابەرایەتی رووسیا گەیشتن بە رێککەوتنێک بۆ کەمکردنەوەی ئاستی بەرھەمھێنان بە بڕی یەک ملیۆن و 200ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بۆ ماوەی شەش مانگ.

لە کاتژمێر 06:00 نرخی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا، بەڕێژەی 0،29 لەسەدا دابەزی و ھەر بەرمیلێکی بە 71 دۆلار و 34 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بەھەمانشێوە نرخی خاوی ئەمریکا لە بازاڕەکانی جیھاندا، بەڕێژەی 0،52 لەسەدا دابەزینی تۆمار کرد و ھەر بەرمیلێکی بە 63 دۆلار و56 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.


سه‌رچاوه‌ - AA
دانانى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.