ئاژانسی هه‌واڵی بلۆمبێرگ رایگه‌یاندووه كه سزا ئابوورییه قورسه‌كانی ئه‌مریكا بۆسه‌ر ئێران بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی گورزی به‌هێز به‌ر هاوپه‌یمانانی تاران بكه‌وێت و له‌ناویشیاندا سووریا ئه‌مه‌ی زیاتر پێوه دیاره.
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ی بلۆمبێرگ له دوای ئه‌وه‌ی كه هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران بۆ سووریا راگیرا، له ئێستادا به‌نزینخانه‌كانی دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریا تووشی قه‌یرانی به‌نزین بوون و سه‌ره‌ی دوورودرێژی ئۆتۆمبێل بۆ كڕینی به‌نزین بووه‌ته هۆی ئاسته‌نگی زۆر له‌م شاره‌دا.
مسته‌فا حه‌مورییه به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای دابه‌شكردنی سووته‌مه‌نیی سووریا به كه‌ناڵی " ئه‌خباریه "ـی وتووه: وڵاته‌كه‌مان رۆژانه 100 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌كاردێنێت كه 24 به‌رمیل له‌م رێژه‌یه به‌رهه‌می ناوخۆیه، به‌ڵام ئه‌وه پێداویستی ئێمه دابین ناكات.
بلۆمبێرگ ده‌ڵێت سووریه مانگانه دوو هه‌تا سێ ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی له ئێرانه‌وه هاورده ده‌كرد، به‌ڵام له مانگی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 2018 به‌ولاوه كه سزاكانی ئه‌مریكا بۆسه‌ر ئێران قورس‌تر بوون، دیمه‌شق نه‌یتوانیوه نه‌وت له ئێرانه‌وه هاورده بكات، كه هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی سووته‌مه‌نیی له‌م وڵاته‌دا.
شایه‌نی ئاماژه‌یه كه سووریه به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری كه‌میی به‌نزین دوو رۆژ جارێك ته‌نیا 20 لتر سووته‌مه‌نیی ده‌دات به هه‌ر ئۆتۆمبێلێك.
هه‌روه‌ها واشنتنیش رایگه‌یاندووه كه ئامانج له‌م سزایانه بۆسه‌ر ئێران ئه‌وه‌یه كه به سیاسه‌ته‌كانی خۆیدا بچێته‌وه له ناوچه‌كه‌دا.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / مه‌سعود
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ردا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.