Erbil 8°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 22:06

وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی ئێران: ساڵی رابردوو زۆرترین هه‌نارده‌ له‌ کرمانشانه‌وه‌ بۆ عێراق کراوه‌

ئامانجیانه‌ له‌ ساڵی 2019 دا ئه‌و رێژه‌یه‌ بگه‌یه‌ننه‌ 20 ملیار دۆلار
کوردستان TV
100%

وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی ئێران، رزا ره‌حمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ ئێران له‌ ساڵی 2018دا له‌ ریزبه‌ندی یه‌كه‌می ئه‌و وڵاتانه‌ دێت كه‌ هه‌نارده‌یان بۆ عێراق كردووه‌.

له‌میانی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ناوچه‌ی پیشه‌سازی ویلایه‌تی كرمانشانی خۆرئاوای ئێران، ره‌حمانی باسی له‌وه‌ كرد كه‌ ئه‌و ویلایه‌ته‌ پێگه‌یه‌كی زۆر باشی هه‌یه‌ له‌ بازرگانی له‌گه‌ڵ عێراقدا.

ره‌حمانی باسی له‌وه‌ كرد كه‌ ساڵی رابردوو زۆرترین هه‌نارده‌ له‌ كرمانشانه‌وه‌ بۆ عێراق كراوه‌ و، به‌ فه‌رمانی سه‌ركۆمار حه‌سه‌ن رۆحانی  وه‌به‌رهێنانی زیاتر له‌و ناوچه‌یه‌دا ده‌كرێت.

ره‌حمانی ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه‌ ئێران له‌ ساڵی 2018دا له‌ ریزبه‌ندی یه‌كه‌می ئه‌و وڵاتانه‌ دێت كه‌ هه‌نارده‌یان بۆ عێراق ئه‌نجامداوه‌ و، ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد كه‌ توركیا و چین له‌ نزیكترین ركابه‌ره‌كانیانن له‌ هه‌نارده‌كردنی كاڵا بۆ عێراق.

ره‌حمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد كه‌ وڵاته‌كه‌ی له‌ ساڵی رابردوودا به‌بڕی 12 ملیار دۆلار هه‌نارده‌ی به‌رهه‌می نه‌وتی بۆ عێراق ئه‌نجامداوه‌ و، ئامانجیانه‌ له‌ ساڵی 2019دا ئه‌و رێژه‌یه‌ بگه‌یه‌ننه‌ 20 ملیار دۆلار.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.