به‌ھۆی قه‌یرانی دارایی و شه‌ڕی داعش ٩٠ له‌سه‌دی ئه‌و پڕۆژانه‌ی وه‌ستابوون ده‌ستكراوه‌ته‌وه به‌كاركردن تێیاندا، پێشتر پڕۆژه‌كان به‌گشتی كه زیاتر له ٨٠٠ پڕۆژه بوون و مۆڵه‌تی وه‌به‌رھێنانییان ھه‌بوو.
ئه‌حمه‌د رێكانی ، سه‌رۆكی یه‌كێتی وه‌به‌رھێنه‌رانی كوردستان له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگه‌یاندووه: ھیوا و ئومێدێك بۆ وه‌به‌رھێنه‌رانی كوردستان دروستبووه پاش ئه‌وه‌ی شه‌ڕی داعش نه‌ما و كۆتایی قه‌یرانی ئابووریی ھاتووه، له‌پاڵ نه‌مانی پاشه‌كه‌وتی مووچه و ئێستا وه‌به‌رھێنان بووژانه‌وه به‌خۆوه ده‌بینێته‌وه، ئومێده‌واریین وه‌به‌رھێنانی بیانیش بگه‌ڕێته‌وه بۆ ھه‌رێمی كوردستان له پاش ئه‌و باره ئابوورییه قورسه‌ی پێشتر، به‌ڵام ئه‌مجاره ده‌بێت به وردی و به لێكۆڵینه‌وه‌ی باشه‌وه وه‌به‌رھێنان بكرێت، به‌تایبه‌ت ئێستا بواری باش له‌به‌رده‌م وه‌به‌رھێنان له‌بواری كشتوكاڵ و پیشه‌سازی و گه‌شتیاریی ھه‌یه، بوونی قه‌یرانیش له وڵاتانی ده‌وروبه‌ر یه‌كێكی تره له‌و ھۆكارانه‌ی كه چاوه‌ڕوانی لێ ده‌كه‌ین وه‌به‌رھێنان له ھه‌رێمی كوردستان گه‌شه بكاته‌وه.
ھه‌روه‌ھا گوتیشی: ٩٠ له‌سه‌دی ئه‌و پڕۆژانه‌ی وه‌ستابوون ده‌ستكراوه‌ته‌وه به‌كاركردن تێیاندا، پێشتر پڕۆژه‌كان به‌گشتی كه زیاتر له ٨٠٠ پڕۆژه بوون و مۆڵه‌تی وه‌به‌رھێنانییان ھه‌بوو زۆرینه‌ی ئه‌و ژماره‌یه راوه‌ستابوون به‌ھۆی قه‌یرانی دارایی و شه‌ڕی داعش و ئه‌و ھۆكارانه، به‌ڵام ئێستا ده‌ستكراوه‌ته‌وه به كاره‌كان.
داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.