قۆناغی یەكەمی جێبەجێكردنی شەقامی 150 مەتری شاری ھەولێر چووە واری جێبەجێكردنەوە، لە قۆناغی یەكەمدا لە رێگەی بەحركە تا رێگەی كۆیە تەواو دەكرێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای هێمن گروپ و سه‌رپه‌رشتیاری پڕۆژه‌ی شه‌قامی 150 مه‌تری به كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: دەست بە قۆناغی یەكەمی جێبەجێكردنی شەقامی بازنەی 150 مه‌تری شاری ھەولێر كرا، كە لە قۆناغی یەكەمدا لە رێگەی بەحركە تا شەقامی پیرمام و لەوێشەوە بۆ شەقامی كۆیە جێبەجێ دەكرێت، دواتر بە دەوری شاری ھەولێردا دەچێت تا كۆتایی دێت.
ڕاشیگه‌یاند: شه‌قامه‌كه پڕۆژەیەكی ستراتیژیی گرنگە، چونكە درێژییەكەی 70 كیلۆمەترە و زۆربەی ناوچەكانی دەوروبەری ھەولێر بە سەنتەری شارەوە دەبەستێتەوە، جگە لەوەش سیمایەكی جوانتر بە پایتەخت دەبەخشێت و ئاسانكاریی زۆر بۆ ھاووڵاتیان و شوفێران ده‌كات لە ھاتوچۆكردن.
ئاماده‌كردن / سیامه‌ند كه‌ریم
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.