وەزارەتی كشتوكاڵ باجی خستە سەر به‌شێك له سەوزە و میوەی هاورده‌كراو، حوسێن حه‌مه كه‌ریم به‌ڕێوه‌به‌ری دارستان و پاوان له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ به كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: به‌هۆی پێگه‌یشتنی به‌رهه‌می ناوخۆ هه‌موو ساڵێك وه‌زاره‌ت ئەو بڕیارە بۆ بەرژەوەندی جووتیار و خاوەن كار ده‌خاته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: ساڵانه له سه‌ره‌تای مانگی چوار ده‌ستپێده‌كات و تا كۆتایی ساڵ به‌رده‌وام ده‌بێت به‌پێی پێویستی ناوخۆ.
حوسێن حه‌مه كه‌ریم ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: ئەو بڕیارە لە كاتێكدایە، بەرهەمی سەوزە و میوەی جووتیار و خاوەن كارەكان پێدەگات، بۆیە لە ئێستەوە تا ئەو كاتە بەرهەمی ناوخۆ پێدەگات و گرفتی هاوردەمان نامێنێت و ئەو باجەش بۆ ئەوەیە تا كەمترین هاوردەبێت، واتە بۆ بەرژەوەندی جووتیارانە.
بەپێی بڕیارەكە كوولەكە و خەیار و پیازی وشك و پەتاتە و تەماتە و بامیە و لۆبیا و بیبەر چه‌ندین به‌رووبوومی دیكه‌ش بڕی 200 دینار تاوه‌كو 500 دینار باجی خراوه‌ته سه‌ر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.