Erbil 8°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 10:15

کوردستان.. نرخی پیاز و ته‌ماته‌ دابه‌زی

بازرگانان كۆنتڕۆڵی بازاڕیان كردووه‌
كوردستان.. نرخی پیاز و ته‌ماته‌ دابه‌زی
کوردستان TV
100%

سه‌ره‌ڕای ڕاگرتنی هه‌نارده‌ی به‌شێك له‌ به‌روبوومه‌ كشتوكاڵییه‌كانی ئێران بۆ هه‌رێمی كوردستان، بازرگانان كۆنتڕۆڵی بازاڕیان كردووه‌ و له‌ ڕێگه‌ی وڵاتانی دیكه‌ به‌رووبوومه‌كان هاورده‌ ده‌كه‌ن. 

مانگی ڕابردوو تاران هه‌نارده‌كردنی ته‌ماته‌ی ڕاگرت به‌هۆیه‌وه‌ نرخی كیلۆیه‌ك ته‌ماته‌ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ 500 دیناره‌وه‌ بۆ 2250 دینار به‌رز بووه‌وه‌، هه‌فته‌ی ڕابردووش پیاز و په‌تاته‌ی ڕاگرت كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ نرخی كیلۆیه‌ك پیازی سور و سپی له‌ 500 دیناره‌وه‌ بۆ 1500 دینار به‌رز بووه‌وه‌ دوای چه‌ند ڕۆژێك له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كان ئێستا نرخی به‌رووبوومه‌كان له‌ بازاڕه‌كانی كوردستان دابه‌زیووه‌.

ڕه‌جه‌ب عه‌زیز به‌رپرسی ئه‌نجوومه‌نی بازاڕی سه‌وزه‌ و میوه‌ی هه‌ولێر به‌ ماڵپه‌ڕی كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: ڕاسته‌ چه‌ند ڕۆژێك نرخی به‌شێك له‌ به‌رووبوومه‌كان به‌رز بووه‌وه‌ به‌ڵام ڕێگه‌چاره‌ی زۆر هه‌ن ته‌نیا ئێران سه‌رچاوه‌ی به‌رووبوومه‌كان نییه‌، ڕاشیگه‌یاند: بازرگانان له‌ وڵاتی توركیا و ئه‌ڤغانستان و سعوودیه‌ و ئۆكرانیا و میسر و چه‌ندین وڵاتی دیكه‌ به‌رووبوومی كشتوكاڵی هاورده‌ ده‌كه‌ن بۆیه‌ هیچ كات مه‌ترسی كه‌می به‌رووبووم و زیادبوونی نرخ نابێت. 

له‌باره‌ی نرخی ئێستای به‌رووبوومه‌كان ڕه‌جه‌ب عه‌زیز ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، نرخی كیلۆیه‌ك ته‌ماته‌ له‌ 1600 دیناره‌وه‌ دابه‌زی بۆ 250 دینار كیلۆیه‌ك پیاز له‌ 1300 دیناره‌وه‌ دابه‌زیووه‌ بۆ 500 دینار، ته‌نیا نرخی په‌تاته‌ نزیكه‌ی 300 دینار به‌رزبووه‌ته‌وه‌، ئه‌وه‌ش دوای دوو ڕۆژی دیكه‌ چاره‌سه‌ر ده‌بێت. 

سه‌باره‌ت به‌ به‌رووبوومه‌كانی جووتیارانی ناوخۆ به‌رپرسی ئه‌نجوومه‌نی بازاڕی سه‌وزه‌ و میوه‌ی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: هه‌موو ساڵێك له‌كاتی پێگه‌یشتنی به‌رهه‌می ناوخۆ نرخی به‌رووبوومه‌ هاورده‌ كراوه‌كان كه‌مده‌بێته‌وه‌ به‌ڵام ئێمه‌ هاوسه‌نگییه‌ك له‌نێوان هه‌ردولا ڕاده‌گرین چونكه‌ هیچ كات به‌رهه‌می ناوخۆ به‌شی پێویستی ناوخۆ ناكات. 


ئاماده‌كردن و داڕشتنه‌وه‌ی – سیامه‌ند كه‌ریم

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.