Erbil 8°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 10:00

بۆ مانگی ڕه‌مه‌زان به‌شێک له‌ خۆراک له‌ لیستی خۆراکی مانگانه‌ی هاوڵاتیان زیاد ده‌کرێت

له‌بڕیارێكى وه‌زاره‌تى بازرگانیدا
کوردستان TV
100%


وەزارەتی بازرگانی عێراق بڕیاریدا ته‌نیا بۆ مانگی ڕه‌مه‌زانی ئه‌مساڵ به‌شێك له‌ خۆراك له‌ لیستی خۆراكی مانگانه‌ی هاوڵاتیان زیاد بكات. 

له‌ نووسراوێكدا وەزارەتی بازرگانی عێراق بڵاویکردەوەته‌وه‌، بڕیاردراوە تەنیا بۆ مانگی رەمەزانی داهاتوو ئاردی سفر و نیسک بۆ بەشەخۆراکی مانگانە زیاد بکرێت.

 ئه‌م بڕیاره‌ی وه‌زاره‌تی بازرگانی عێڕاق دوای ئه‌وه‌دێت كه‌ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە حه‌ڤده‌ی شووباتی ئه‌مساڵ رەزامەندی دەربڕی بۆ زیادکردنی ئاردی سفر و نیسك بۆ به‌شه‌ خۆراكی هاوڵاتیان. 

نه‌وزاد ئه‌دهه‌م به‌ڕێوه‌به‌ری بازرگانی له‌ وه‌زاره‌تی بازرگانی به‌ كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: ساڵانه‌ له‌ مانگی ڕه‌مه‌زان ته‌نیا ئاردی سفر به‌سه‌ر هاوڵاتیان دابه‌ش ده‌كرا به‌ڵام ئه‌مساڵ نیسكیش زیاد كراوه‌.

 له‌باره‌ی بڕی ئارد و نیسكه‌كه‌ ڕایگه‌یاند: پێنج كیلۆ ئاردی سفر و پێنجسه‌د گرام نیسك به‌سه‌ر هه‌ر خانه‌واده‌یه‌ك دابه‌ش ده‌كرێت.


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.