Erbil 20°C شەممە 23 تشرینی دووەم 11:28

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ مووچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ دابه‌شده‌کرێت

ووته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ به‌ كوردستان تیڤی راگه‌یاند
کوردستان TV
100%

وەزارەتی دارایی و ئابووری ئه‌مڕۆ یەكشەممه‌ ده‌ستیكرد به‌ دابه‌شكردنی مووچەی مانگی یەكی مووچەخۆران دابه‌شكردنه‌كه‌ش به‌ هەمان خشتەی مانگەكانی رابردوو دەبێت‌.

شۆرش غه‌فوری ووته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ به‌ كوردستان تیڤی راگه‌یاند:به‌پێی خشته‌كه‌ دوای مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە كه‌ ئه‌مڕۆ دابه‌شكرا ، سبه‌ی مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەكرێت ‌و دواتریش وەزارەتەكانی دیكە. سه‌باره‌ت به‌ مووچه‌ی خانه‌ نشینان هەر بەپێی ئامادەكارییەكانی وەزارەتی دارایی، مووچەی خانەنشینان دەكەوێتە كۆتایی لیستەكە و تاوه‌كو بیست و شه‌شی ئه‌م مانگه‌ دابەشده‌كرێت.

حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ دابه‌شكردنی مووچه،‌ مانگانە هه‌شتسه‌د و هه‌شتا و یه‌ك ملیار دیناری پێویستە، به‌شێكی ئه‌و پاره‌یه‌ كه‌ چوارسه‌د و په‌نجا و سێ ملیار دیناره‌ حكومه‌تی عێڕاق دابینی ده‌كات.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ دوای ڕێككه‌وتنی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا ده‌بوو به‌غدا مانگانه‌ پێنجسه‌د و بیست و دوو ملیار دیناری مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ڕه‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكات.

ئاماده‌كردن و داڕشتنه‌وه‌ - سیامه‌ند كه‌ریم

هه‌واڵ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.