Erbil 31°C ھەینی 20 ئەیلوول 16:34

بەڵێندەرانی کوردستان 100 ملیۆن دۆلار وەردەگرن

تاوەکو پڕۆژەی زیاتر بکەونە کار
کوردستان TV
#7
100%


دوای ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە خەرجکردنی 100 ملیۆن دۆلاری پارەی قەرزی بەڵێندەرانی کوردستان بڕیارە ڕۆژانی یەکشەممە و دووشەممە دەستبکرێت بە دابەشکردنی ئەو بڕە پارەیە.

دکتۆر سەرۆ دزەیی سەرۆکی لقی هەولێری یەکێتی بەڵێندەرانی کوردستان بە ماڵپەری کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی پێشتر بڕی 100 ملیۆن دۆلارمان بۆ خەرجکرا ئەمجارەش بەڵێندەران بەشێکی دیکەی قەرزەکانیان وەردەگرنەوە کە ڕۆژی یەکشەممە و دووشەممە دەستدەکرێت بە دابەشکردنی.

ئاماژەی بەوەشدا بە دابەشکردنی ئەو بڕە پارەیە بەشێک لە بەڵێندەران قەرزەکانیان دەدەنەوە و بەشێکیشیان پڕۆژەکانیان تەواو دەکەن.

لەبارەی کۆی قەرزی بەڵێندەران کە لە لای حکومەتە ڕایگەیاند: بڕی 800 ملیۆن دۆلاری پارەی قەرزی بەڵێندەران لای حکومەت ماوەتەوە کە هیوامان وایە حکومەت بەزووترین کات بڕێکی دیکەمان بۆ خەرج بکات تاوەکو پڕۆژەی زیاتر بکەونە کار و بەڵێندەران پڕۆژەی دیکە جێبەجێ بکەن.

سەرۆ دزەیی باسی لەوەش کرد میکانیزمی دابەشکردنەکە وەک جاری پێشوو دەبێت لە هەولێر بانکی زاگرۆس و سلێمانی بانکی ئاڵای هەرێم دهۆک بانکی داسنیا بەڵێندەران دەتوانن پارەکانیان وەرگرن.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.