لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەست بەسەر برێكی زۆر كاڵاوشمەكی جۆراوجۆری نەشیاو بۆ خواردن و بەكارهێناندا دەگرن.
گۆران قادر، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ووتی: له‌ئه‌نجامی سه‌ردانه به‌رده‌وامه‌كانی لیژنە هاوبەشەكان بۆ بازاڕ و شوێنه گشتیه‌كان و پشكنین بۆ ئه‌وكاڵاوشمه‌كانه‌ی له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه به‌كارده‌هێنرێن، لیژنه هاوبه‌شه‌كان به‌هاوكاری ئاسایشی ئابووری مانگی (سێ) دەستی بەسەربڕی (48) تۆن و (785) كیلۆگرام خۆراك و ماددەی ماوەبەسەرچوودا گرتووه.
وتیشی؛ به‌شێكی ئه‌و كاڵاوشمه‌كانه به‌سه‌رچووبون و به‌شێكیشی گومانی خراپبوونیان لێكراوه، بۆیه ره‌وانه‌ی تاقیگه‌كان كراوه بۆ پشكنین، ئه‌نجامه‌كه ده‌ریخستووه خراپبوون و شیاوی خواردن و بەكارهێنان نین.
سەرۆكی لیژنەهاوبەشەكان ووتیشی: ئەو كاڵاوشمەكانە لە بەرواری 3.1 تاوەكو 3.31ی 2019 دەستی بەسەرداگیراوە، پێك هاتوون لە ( خواردن و خواردنەوە، شیرەمەنی، سەوزەو میوە، مەوادی پاككەرەوە، چەرەسات ، شیرینی و خواردەمەنی لەقتونراو، بۆن و ماددەكانی جوانكاری خانمان و كه‌ره‌سته‌كانی بۆیاخ و ته‌لارسازی) كە سەرجەمیان پشكنینی فیزیایی و كیمیایی بۆ ئەنجام دراوە و شیاوی خواردن و بەكارهێنان نیین.
گۆران قادر، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، بەسوپاسەوە كە ئاسایشی ئابووری هەمیشە هاوكاری تەواوی لیژنەهاوبەشەكان دەكات، بە پێدانی زانیاری لەسەر هەبوونی كاڵاوشمەكی خراپ و ماوە بەسەرچوو یاخوود دەست بەسەردا گرتنی كاڵاوشمەكە گوماناویەكان و رەوانەكردنی بۆ لیژنە هاوبەشەكان بۆ پشكنین.
راشیگه‌یاند: ته‌واوی ئه‌وبڕه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه لەناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی، لەناوبراون.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.