بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە دەستبکرێت بە دابەشکردنی مووچەی مانگی یەکی فەرمانبەران.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: بڕیار بوو ڕۆژی پێنجشەممە مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش بکرێت بەڵام دواخرا بۆ ڕۆژی یەکشەممە، دوای وەزارەتی پێشمەرگە مووچەی وەزارەتی پەروەردە و تەندروستی و دارایی و ئابووری دابەشدەکرێت.
لەبارەی هۆکاری دواخستنەکە کە گوایە بەهۆی وەرگرتنەوەی پێشینەکانی هاوسەرگیری و خانووبەرە و کشتوکاڵییە، ئەو سەرچاوەیە ڕایگەیاند: تا ئێستا بڕیاری بڕینی پارەی ئەو پێشینانە لە مووچەی فەرمانبەران دەرنەچووە بەڵام هەر کاتێک دەرچێت وەزارەت کارەکان جێبەجێ دهكات.
سەرچاوەكه ئاماژەی بەوەشدا پێشتر بەهۆی کەمبوونەوەی مووچە و پاشهکەوتکردنی حکومەت چاوپۆشی لە وەرگرتنەوەی پێشینەکان کردووە ئێستا پاشکەوت نەماوە بۆیە حکومەت پێشینەکان لە فەرمانبەران و هاووڵاتیان وەردەگرێتەوە.
ئامادەکردن و داڕشتنەوەی - سیامەند کەریم
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.