Erbil 7°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 21:32

ئێران هه‌نارده‌کردنی په‌تاته‌ وپیاز بۆ هه‌رێمی کوردستان ڕاده‌گرێت

بڕیاره‌كه‌يان له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی ئێرانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بازاڕی ناوخۆ كۆنتڕۆڵ بكرێت
ئێران هه‌نارده‌كردنی په‌تاته‌ و پیاز بۆ هه‌رێمی كوردستان ڕاده‌گرێت
کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی بازرگانی ئێران هه‌نارده‌كردنی پیاز و په‌تاته‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان ڕاده‌گرێت بڕیاره‌كه‌ش دوای سێ ڕۆژی دیكه‌ ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌. 

رەزا رەحمانی، وەزیری پیشەسازی و بازرگانی ئێران لە نامەیەکدا بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگ رایگەیاندوه‌: هەناردەکردنی پیاز و پەتاتە لە رۆژی چواری نیسانەوە قەدەغەیە و نابێ رێگە بە هەناردەکردنی بدرێت. 

ده‌شڵێت: بڕیاره‌كه‌مان له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی ئێرانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بازاڕی ناوخۆ كۆنتڕۆڵ بكرێت، له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو نرخی پیاز و په‌تاته‌ له‌ بازاڕه‌كانی ئێران گرانبووه‌ به‌ جۆرێك نرخی کیلۆیەک پیاز زیاتر لە 15 هەزار تمەن و کیلۆیەک پەتاتەش شەش هەزار تمەنه‌. 

له‌ دوو مانگی ڕابردوو نرخی كیلۆیه‌ك پیاز دوو هەزار تمەن بوو كیلۆیه‌ك په‌تاته‌ش چوار هه‌زار تمه‌ن بوو. 

زیاتر له‌ دوو هه‌فته‌یه‌ نرخی ته‌ماته‌ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌رز بووه‌ته‌وه‌ ئه‌مه‌ش دوای ڕێگریكردن و سنورداركردنی هه‌نارده‌ی ته‌ماته‌ی ئێران دروست بووه‌. 

وەزیری بازرگانی ئێرانيش دەڵێت: هەناردەکردنی تەماتە قه‌ده‌غه‌یه‌ ته‌نیا بەشێوەی قوتوکراو و بەشێوەی سنووردار رێگەپێدراو ده‌بێت.

 

سیامه‌ند كه‌ریم - كوردستان تیڤی

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.