بەڕێوەبەرایه‌تی گشتی گومرگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه‌مكردنه‌وه‌ی باجی سه‌ر به‌شێك له ئۆتۆمبێلی هاورده‌كراوی خسته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و ئێستا كار به بڕیاره‌كه ده‌كرێت.
ساماڵ عه‌بدولڕه‌حمان به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گومرگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: دوای یه‌كخستنه‌وه‌ی باج و ڕسومات و پێناسه‌ی گومرگی له‌گه‌ڵ به‌غدا به باشمان زانی پێداچوونه‌وه به باجی هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێل بكه‌ین كه له‌گه‌ڵ بارودۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان و بازاڕه‌كان گونجاو بێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا بەپێی رێنماییه‌كی نوێ باجی بەشێك لە ئۆتۆمبێلەكان بە رێژی له‌سه‌دا 50 % تاوه‌كو له‌سه‌دا 70% كه‌مكرایه‌وه.
ساماڵ عه‌بدولڕه‌حمان گوتیشی: كه‌مكردنه‌وه‌كه هه‌موو جۆره ئۆتۆمبێله‌كان ناگرێته‌وه به‌ڵكو ته‌نیا ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌یه كه بەرزن و نرخیان زۆره.
له‌باره‌ی ڕێژه‌ی ئۆتۆمبێلی هاورده‌كراو نه‌وزاد ئه‌دهه‌م به‌ڕێوه‌به‌ری بازرگانی له وه‌زاره‌تی بازرگانی به كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: له ساڵی 2013 141 هه‌زار و 604 ئۆتۆمبێل هاورده كراوه ساڵی 2014 88 هه‌زار و 745 ئۆتۆمبێل و ساڵی 2015 كه‌میكردووه بۆ 54 هه‌زار و 628 ئۆتۆمبێل و ساڵی 2016 كه‌متر بووه‌ته‌وه بۆ 35 هه‌زار ساڵی 2017 زیادیكردووهتهوه بۆ 83 هه‌زار و 530 ئۆتۆمبێل سالی ڕابردووش 124 هه‌زار و 944 ئۆتۆمبێل هاورده كراوه.
ئاماده‌كردن و داڕشتنه‌وه: سیامه‌ند كه‌ریم
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.