Erbil 8°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 21:00

تورکیا.. به‌های لیره‌ له‌ دابه‌زین به‌رده‌وامه‌

به‌رامبه‌ر به‌ دۆلاری ئه‌مه‌ریكی
توركیا.. به‌های لیره‌ له‌ دابه‌زین به‌رده‌وامه‌
کوردستان TV
100%

له‌گه‌ڵ گرانی نرخ و زیادبوونی ڕێژه‌ی بێكاران له‌ توركیا، به‌های لیره‌ی ئه‌و وڵاته‌ش به‌رامبه‌ر به‌ دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌رده‌وامه‌ له‌ دابه‌زین .

له‌ چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوو تاوه‌كو ئه‌مڕۆ به‌های لیره‌ به‌رامبه‌ر به‌ دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا پێنج دابه‌زیوه‌. 

له‌ ئێستادا 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌ 564 لیره‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا ڕایده‌گه‌یه‌نێت من به‌رپرسم له‌ ئابووری وڵاته‌كه‌م دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ست ده‌كه‌ین به‌ چاكسازی .

سه‌باره‌ت به‌ دابه‌زینی به‌های لیره‌ ده‌ڵێت: ئه‌م كاره‌ ده‌ستی خۆرئاوایه‌‌ به‌تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ ته‌نگه‌تاوكردنی توركیا.  

سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌ی به‌بڕوای سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته،‌ بازاڕیان بۆ خۆیان قۆستۆته‌وه‌ ئه‌وه‌ ده‌خاته‌ڕوو " تا ئێواره‌ی 31ی ئادار ئه‌گه‌ر كاره‌كان رێگه‌ی خۆیان گرت باشه‌، ئه‌گه‌رنا له‌گه‌ڵ یه‌كێتی پیشه‌وه‌رانی كاسبكار داده‌نیشین، ژماره‌یه‌ك ماركێتی بچووك هه‌ن له‌گه‌ڵیان كار ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ ماركێته‌ بچووكه‌كان ئه‌م هه‌نگاوه‌ ده‌نێین نه‌ك له‌گه‌ڵ زنجیره‌ ماركێته‌كان، دەبێت زنجیرە مارکێتەکان یارمەتیمان بدەن.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.