هەنگەوانانی هەرێمی کوردستان ساڵانە بە بەرهەمی هنگوینەکانیان لە چەندین ڤستیڤاڵ و کێبڕکێی وڵاتان بەشداریدەکەن.
بەمەبەستی ناساندن و بەبازاڕکردنی هەنگوینی کوردستان"عارف شێروانی سەرۆکی تۆڕی كۆمه‌ڵه‌كانی هه‌نگه‌وانانی هه‌رێمی كوردستان دەڵێت: لە هەرێمی کوردستان 15هه‌زار هه‌نگه‌وان هه‌ن کە تاوەکو ئێستا 10 هه‌زار و 600 هەنگەوان بەشێوەیەکی فەرمی ئه‌ندامن له كۆمه‌ڵه‌کانی هەنگەوانان.
ئەو هەنگەوانانە تاوەکو ساڵی 2017 بڕی 950 تۆن هەنگوینیان بەرهەم هێناوە،بەڵام ساڵی 2018 بەرهەمی هەنگوین له‌سه‌دا 90% كه‌میكردووه به‌هۆی زۆری بای كوێستانه‌كان و ساردی کەشوهەوا لە وەرزی شییله كۆکردنەوە. هەنگەوینی کوردستان چەندین خەڵاتی بردووەتەوە لەبارەی بەشداریکردنی هەنگەوانانی کوردستان لە پێشبڕکێی هەنگەوانانی جیهان و وڵاتانی عەرەبی عارف شێروانی دەڵێت: ئه‌مساڵ له لبنان خه‌ڵاتی یه‌كه‌م و دووه‌ممان له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئه‌فریقا و ده‌ریای سپی ناوەڕاست بەدەستهێناوە. ساڵی ڕابردووش له شه‌رم شێخ لە وڵاتی میسر یه‌كه‌م و دووه‌ممان له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئه‌فریقی بەدەستهێناوە. ساڵی 2015 له نه‌جه‌ف هەنگوینی کوردستان پله‌ی یه‌كه‌می بەدەستهێنا.
جۆرەها هەنگوینی هاوردە بەناوی هەنگوینی کوردستان دەفرۆشرێن سەرۆکی تۆڕی كۆمه‌ڵه‌كانی هه‌نگه‌وانانی هه‌رێمی كوردستان لەبارەی جۆرەکانی هەنگوین ئاماژەی بەوەدا: 3 جۆر هه‌نگوین هه‌ن، هەنگوینی شاخاوی کە زۆرترین زۆرترین خواستی لەسەرە لە بازاڕەکان. هه‌نگوینی به مێو به شانه وهه‌نگوینی ده‌شت شوێنه گه‌رمەکان. دەشڵێت: زۆرن ئەوانەی هەنگوینی جۆراوجۆری خراپ کیلۆی بە نرخی 100 دۆلار دەفرۆشن بەڵام باشترین هەنگوین کە هی کوێستانەکانە بەبێ شانە کیلۆی بە 40 هەزار دینارە و بەشانەش بە 50 هەزار دینارە.
بەڵام هەنگوینی تورکی و ئێرانی و وڵاتانی دیکە هاوردە دەکرێن کە کوالێتی زۆر خراپە و شەکراوە ئەوە کیلۆی لە 3000 دینار دەستپێدەکات تاوەکو 6000 دینار. تەیب کە خەڵکی گوندی ئارمەوانە ماوەی 19 ساڵە هەنگەوانە ئەو دەڵێت: هەرچەندە ساڵانە بڕی بەرهەممان جیاوازی هەیە بەڵام بەشێوەیەکی گشتی ساڵانە 10 کیلۆ هەنگوین بەرهەممان هەیە بەڵام بەرهەمێکی نایاب و هەنگوینێکی باش، ئەمەش وایکردووە جگە لە کڕیارانی ناوخۆ لە دەرەوەی وڵاتیش کڕیارمان هەبێت، تەیب دەڵێت: ڕاستە بەهۆی قەیرانی دارایی لە ساڵانی ڕابردوو حکومەت نەیتوانیوە هاوکاریمان بکات بەڵام ئەگەر بێت و ڕێگری لە هاوردەکردنی هەنگوینی ئێران و تورکیا بکات ئەوا ئێمە توانای زۆرمان هەیە دەتوانین زۆرترین ڕێژەی هەنگوین بەرهەم بهێنین، بەڵام بەڕاستی هەنگوینی خراپی ئێرانی و تورکی بازاڕیان تەنیووە، ئێمە باشترین جۆری هەنگوین کیلۆی بە 40 تاوەکو 50 هەزار دینار دەفرۆشین ئەم نرخەش گونجاوە، بەڵام هەنگوینی ئەم وڵاتانە کە بە کوالێتی کۆنتڕۆڵ تێناپەڕێت و زۆر خراپە کیلۆی بە 6000 دینار دەفرۆشن.
کاتی پێگەیشتنی هەنگوینی کوردستان ساڵانه له ناوچە گه‌رمەکان له مانگی 5 و 6 هەنگ ده‌ست به كۆكردنه‌وه‌ی شیله ده‌كات له كوێستانەکانیش مانگه‌كانی 7 و 8 ده‌ست به كۆكردنه‌وه‌ی شیلە ده‌كات. له ناوەڕاستی مانگی 8 ده‌ست به بڕینه‌وه‌ی هەنگوین ده‌كرێت. ئه‌مساڵ به‌هۆی ساردی و بارانی زۆر له‌سه‌دا 40% هه‌نگی هه‌نگه‌وانان له‌ناوچووه. ئیماڕات باشترین کڕیاری هەنگوینی کوردستانە بەپێی ئامارەکانی تۆڕی كۆمه‌ڵه‌كانی هه‌نگه‌وانانی هه‌رێمی كوردستان سالانه نزیكه‌ی 1000 تاوه‌كو 2000 تۆن هەنگوین له وڵاتانی ئێران و توركیا و سعودیه هاوردە دەکرێن. هاوکات زۆرترین ڕێژەی هەنگوین بۆ وڵاتی دوبه‌ی ده‌ڕوات بەجۆرێک، سالی 2012 42 تۆن و 500 كیلۆ هه‌نارده‌ی دوبه‌ی كراوه.
ئامادەکردن و داڕشتنەوە - سیامەند کەریم
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.