Erbil 32°C ھەینی 20 ئەیلوول 14:55

پشتیوان سادق: له‌پلانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌دایه‌ مامۆستایانی گرێبەست بکرێنه‌ هەمیشەیی

بەرچاوڕوونیی باش بەدی دەكرێت
پشتیوان سادق: له‌پلانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌دایه‌ مامۆستایانی گرێبەست بكرێنه‌ هەمیشەیی
کوردستان TV
100%

وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: وەزارەتی پەروەردە پلانی ستراتیژیی داناوە بۆ چۆنیەتی مامەڵەكردن لەگەڵ مامۆستایانی گرێبەست و كردنیان بە هەمیشەیی بەپێی ئاست و پێویستی لە قـوتابخانەكاندا. 

پشتیوان سادق، وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژه ‌به‌وه‌ده‌كات بەهۆی قەیرانی داراییەوە لە ساڵانی ڕابردوودا دامەزراندنی مامۆستایان وەستابوو، ده‌شڵێت بۆ دامەزراندنی مامۆستایان و دامه‌زراندنی مامۆستایانی گرێبەست وه‌ك هەمیشەیی، پێویستیان بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی هەیە، خۆشبەختانە دوای تێپەڕاندنی ئەو قەیرانە، بەرچاوڕوونیی باش بەدی دەكرێت بۆ ئەوەی مامۆستایان بەگوێرەی ئاست و پێویستی دامەزراندنیان بۆ بكرێت، هەروەها ئەو بۆشاییانەی دروست بوون پڕ بكرێنەوە. 

ئەوەش ده‌خاته‌ روو، مامۆستایانی وانەبێژ بەپێی ئاستی بڕوانامەكانیان هەڵسەنگاندنیان بۆ دەكرێت، ماستەر، دكتۆرا، بەكالۆریۆس، دیبلۆم، بە گوێرەی ڕێنمایی وەزارەتی دارایی مووچەیان بۆ خەرج دەكرێت.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.