بەڕێوەبەرایتیی پزیشکی دادی پارێزگای شیرازی ئێران ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی لافاوەکەی ئەمڕۆی پارێزگاکانی شیراز و فارسی باشووری ئێرانەوە خنکاون بەرزبووەتەوە بۆ 17 کەس و برینداربوونی 74 کەسی دیکە.
بیر حسێن گوڵیوەند سەرۆکی ڕێکخراوی حاڵەتە کتوپڕەکانی ئێران ڕایگەیاند، بەگوێرەی ئەو داتایانەی لە ڕاپۆرتی پزیشکیی دادییەوە دەستیان کەوتووە، هێشتا بەهۆی خراپیی دۆخی تەندروستییانەوە 20 بریندار لە نەخۆشخانەکان هێڵراونەتەوە، بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست.
ئەوەشخراوەتەڕوو، لەکۆی 31 پارێزگای ئێران شەپۆلی باران و لافاو 25 پارێزگای گرتووەتەوە، بەتایبەت ناوچەکانی رۆژئاوا و باشووری رۆژئاوای ئێران.
لهلایهكی دیكهوه بهرپرسانى ئێران رایانگهیاند: تیمهكانى فریاكهوتن رهوانهى شیراز كراون بۆ بههاناوهچوونى ئهو كهسانهى له ئهنجامى لافاوهكه زیانیان بهركهوتووه، تا ئێستهیش زیانه مادییهكان نهزانراون.
هاوكات هێزە ئەمنییەکانیش داوا لە خەڵک دەکەن لە حاڵەتی پێویستدا نەبێ گەشت نەکەن و رێگەکانی ناو شار و دەرەوەی شارەکان بەکارنەهێنن.
هاوكات، حسێن دەروێش، بەڕێوەبەری مانگی سوور لە پارێزگای فارس ڕایگەیاندووە، بۆ گەیاندنی هاوكاری و بەدەمەوەچوونی هاووڵاتیانی شیراز زیاتر لە 100 ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری ڕەوانە كراوە، لەگەڵ ئەمبوڵانس بۆ گواستنەوەی بریندارەكان.
ئەوەش لەكاتێكدایە، بەپێی پێشبینی کەشناسی، شەپۆلی بارانبارین تا رۆژی چوارشەممە 27ئاداری 2019 بەردەوام دەبێت.
داڕشتنهوهی: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.