بڕێك تایتی جۆری (نمو) لە ناو كارگەیەكی دروستكردنی ئاوی كانزایدا دەبینرێت و دواتر دەردەكەوێت دەستكاری بەرواری ەسەرچونەكەی كراوە و بۆ بەكارهێنان ناگونجێت.
بەپێی راپۆرتی لیژنەی كۆگاكانی سەر بە لینە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی لە میانی بەدواداچوون و گەڕانەكانیان لە ناو كارگەی ئاوی (لایڤ) بڕی (100) سةتلَى (10كیلۆگرام)ی تایتی جل شتن لةجۆری (نمو)یان بەرچاوكەوتووە و دواتر دەركەوتوو دەستكاری بەرواری بەسەرچونەكەی كراوە، بەجۆرێك بەرواری نوێ بە لەزگە دراوە لە بەروارە بنەڕەتییەكەی.
تەواوی ئەو تایتەی كە دەستی بەسەردا گیراوە لەناو دەبرێت و لێپێچینەوە لە خاوەنەكەی دەكرێت.
داواش لە هاوڵاتیان دەكرێت لە حاڵەتی بینینی ئەو جۆرە تایتە بەسەرچووەدا ئاگاداری لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بكەنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.