سەرۆکی لیژنەی نەوت و وزە لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک رایدەگەیەنێت: حاڵەتەکانی نەوت دزین زۆر بووهو کەسانی گەورەیان لەپشتەوەیە.
ئەحمەد عەسکەری، سەرۆکی لیژنەی نەوت و وزە لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بە كوردستان تیڤی راگەیاند: له دوای ڕووداوهكانی 16ی ئۆكتۆبهر باندی جیا جیا پهیدا بوون نهوتی كهركووك دهدزن، ئەو دزییانە دزییەکی ئاسان نین، وەک دزیکردن لە ماڵان نییە، ئەمە ئەگەر باندێکی گەورە نەبێت ناتوانێت بە هەزاران بەرمیل لە کێڵگەکان بگوازرێتەوە بۆ دەوڵەتانی دراوسێ و یان لە بازاڕ بیفرۆشن، ئەوە بەشێوەیەکی رێکخراو دەکرێت و لێرە و لەوێش بۆری نەوت دەتەقێندرێنەوە.
عەسکەری ئاماژهی بهوهشدا، زیادبوونی زیادەڕۆیی و بەقاچاخبردنی نەوت لە سنووری کەرکووک بۆ دوای رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر دەگەڕێتەوە، بەهۆی ئەو دیاردەیەوە بەشێک لە رێژەی دەرهێنانی نهوت كهمیكردووه.
هاوكات، لێژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق هۆشداری دەدەن لە کێشەی پاراستنی دامودەزگا نەوتییەکان لە سنووری کەرکووک و نەینەوا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.