Erbil 11°C شەممە 23 تشرینی دووەم 22:15

کارۆلین گارسیا کچه‌ تێنسزانى فه‌ڕه‌نسی سه‌رکه‌وتنى به‌سه‌ر مه‌یامی ئه‌مه‌ریکی تۆمار کرد

له‌ئاستى خانماندا
کوردستان TV
100%


كچه‌ یاریزانی فه‌ڕه‌نسی كارۆلین گارسیا گه‌یشته‌ قۆناغی سێیه‌می پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی ماسته‌رزی مه‌یامی ئه‌مه‌ریكی له‌ یاری تێنسی سه‌رزه‌وی له‌ ئاستی خانمان

له‌ قۆناغی دووه‌می پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا، گارسیای پۆلێنكراوی نۆزده‌می ڕیزبه‌ندی كچه‌ تێنسزانانی جیهان به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌رو به‌ئه‌نجامی شه‌ش سێ، شه‌ش چوار له‌ ڤیكتۆریا ئازارێنكای بیلاڕوسی و خاوه‌نی سێ نازناوی پێشووی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ی برده‌وه

له‌ قۆناغی سێیه‌میشدا، گارسیا ڕووبه‌ڕووی جولیا جۆرجیسی ئه‌ڵمانی ده‌بێته‌وه، له‌ یاریه‌كی دیكه‌شدا، كچه‌ یاریزانی لاوی كه‌نه‌دی، بیانكا ئه‌ندریسكو به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ به‌رامبه‌ر به‌ كۆمه‌ڵه‌یه‌ك له‌ ئارینا بیگوی ڕۆمانی برده‌وه

 ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كانی یاریه‌كه‌ش چوار شه‌ش، حه‌وت شه‌ش، شه‌ش دوو بوو، ئه‌ندریسكوی ته‌مه‌ن هه‌ژده‌ ساڵ له‌ ڕۆژانی ڕابردوو ده‌ستكه‌وتێكی بێ وێنه‌ی تۆماركردو بۆ یه‌كه‌م جار له‌ كاروانی وه‌رزشی خۆی نازناوی پاڵه‌وانێتی تێنسی ئیندیان وێڵزی به‌ده‌ستهێناو له‌ سه‌رووی پله‌ی سه‌دوپه‌نجاوه‌ سه‌ركه‌وت بۆ پله‌ی بیستوچواره‌می ڕیزبه‌ندی جیهان

تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.