Erbil 6°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 06:08

هه‌ولێر.. ئاماده‌کاری ته‌واو بۆ هاتنی گه‌شتیاران له‌ رۆژانی جه‌ژنی نه‌ورۆز کراوه‌

له‌ ئێستاوه‌ زۆربه‌ی هۆتێل و مۆتێله‌كان له‌ كوردستان پڕن له‌ گه‌شتیار
هه‌ولێر.. ئاماده‌كاری ته‌واو بۆ هاتنی گه‌شتیاران له‌ رۆژانی جه‌ژنی نه‌ورۆز كراوه‌
کوردستان TV
100%

گه‌شتوگوزار به‌ یه‌كێك له‌ سه‌رچاوه‌كانی داهاتی هه‌رێمی كوردستان هه‌ژمار ده‌كرێت و له‌ بۆنه‌ و جه‌ژنه‌كاندا گه‌شتیارێكی زۆر روو ده‌كه‌نه‌ هه‌رێمی كوردستان. 

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ نادر رۆستی وته‌بێژی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان له‌ لێدوانێكدا بۆ كوردستان تیڤی سه‌باره‌ت به‌ پلانی راكێشانی سه‌رنجی گه‌شتیاران رایگه‌یاند: بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ پلانێكی گرنگمان داڕشتووه‌ بۆ هێنانی زۆرترین گه‌شتیار له‌ رۆژانی جه‌ژنی نه‌ورۆزدا. 

گوتیشی: له‌ ئێستاوه‌ زۆربه‌ی هۆتێل و مۆتێله‌كان له‌ كوردستان پڕن له‌ گه‌شتیار و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ژماره‌ی ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی رووده‌كه‌نه‌ هه‌رێمی كوردستان زۆر زیاتر بێت. 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.