گه‌نجێكی به‌هره‌مه‌ند و ژه‌نیاری ئامێری گیتار به ناوی " ده‌روون عوسمان " له ژه‌نینی میوزیك داهێنانێك ده‌كات و پارچه‌یه‌كی نوێی میوزیك به‌ناوی " شۆدۆ دا به‌یانا " بڵاوده‌كاته‌وه .
ئه‌م گه‌نجه به‌هره‌مه‌ند و میوزیكژه‌نه ئاشكرایده‌كات كه موزیكدانهری به‌ناوبانگی به‌رازیلی " دیلێرماندۆ رێیس" ئه‌م پارچه موزیكه‌ی داناوه به ناوی " شۆدۆ دا به‌یانا " وتیشی ، دیلێرماندۆ زیاتر به شێوازی (لاتین_كلاسیك)كار ی كردووه ، ئه‌م موزیكه به زۆر شێواز لێدراوه‌ته‌وه له جیهاندا .
ده‌روون زیاتر وتی ، كاری وێنه‌گرتنی ئیشه‌كه‌ی له لایه‌ن " حه‌مه ئازاد " ه‌وه كراوه و پێمان باش بوو له كافێیه‌كدا كاری وێنه‌گرتنه‌كه‌ی بۆ بكه‌ین به فیلته‌ری ره‌ش وسپی ، زۆربه‌ی كاته‌كان كه ژه‌نیار ئامێرێك ده‌ژه‌نێت كه‌سێك له به‌رامبه‌رمان دا دا‌نیشێت و گوێ بگرێت لای من چێژی له كۆنسێرتێك زیاتره .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.