لە دیاربەكر بڕی یەک ملیۆن دیناری عێراقی كە لە 25 دیناریی چاپی سویسری پێكهاتبوو و بەڕێگای قاچاخ گەیەندرابووە ئه‌م شارە، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كان دەستی بەسەردا گیرا.
بەپێی راگەیەندراوێكی پارێزگای دیاربەكر، تیمەكانی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچێتیی سەر بە فەرماندەیی جەندرمەی ناوچەی سوور، زانیاریی ئەوەیان بەدەستگەیشتووە كە گومانلێكراوێكی دانیشتووی ماردین، بڕێك دراوی عێراقی دەهێنێتە دیاربەكر بە مەبەستی ساغكردنەوە.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه تیمەكانی جەندرمە لەنزیك مەیدانی ئاژەڵان لە ناوچەی باغڵار ئۆتۆمبێلی گومانلێكراوەكەیان راگرتووە بە مەبەستی پشكنین، ده‌ركه‌وت بڕی یەک ملیۆن دیناری عێراقی كە لە 25 دیناریی چاپی سویسری پێبووه توانرا له‌لایه‌ن هێزه‌كانیان ده‌ستی به‌سه‌ردا بگرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.