Erbil 12°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 05:59

ئه‌مه‌ریکا : سزاکانمان بۆ سه‌ر ئێران هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئه‌و وڵاته‌ی به‌ڕێژه‌ی50% که‌مکردووه‌

له‌راگه‌یاندراوی فرانك فانۆن نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا
کوردستان TV
100%


فرانك فانۆن نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا تایبه‌ت بۆ كاروباری وزه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ پێنجی تشرینی دووه‌می ساڵی ڕابردووه‌وه‌ سزا قورسه‌كان به‌سه‌ر كه‌رتی نه‌وتی ئێران سه‌پێنران، له‌گه‌ڵ ئه‌وسه‌شدا به‌ گوێره‌ی به‌دواداچوونه‌كانی وه‌زاره‌تی وزه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ئێران نه‌یتوانیوه‌ هیچ گرفتێك له‌ بازاڕی وزه‌ دروست بكات و نه‌وتی پێویست له‌ شوێنی ئه‌و نه‌وته‌ی ئێران هه‌نارده‌ی ده‌كرد له‌لایه‌ن وڵاتانی تره‌وه‌ بێ كێشه‌ ده‌خرێته‌ بازاڕه‌كانه‌وه‌. 


ده‌شڵێت   دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا  هه‌ست به‌ خۆشحاڵی ده‌كه‌ن، چونكه‌ دوای جێبه‌جێكردنی چه‌ند‌ مانگێك و سه‌پاندنی سزاكان به‌ سه‌ر كه‌رتی نه‌وتی ئێران، به‌ڵام بازاڕی وزه‌ دووچاری گرفت نه‌بۆته‌وه‌، ئامانجی واشنتنیش ئه‌وه‌یه‌ هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران بگه‌یه‌نێته‌وه‌ خاڵی سفر. 

سزاكانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێرانی به‌ ڕێژه‌ی له‌سه‌دا په‌نجا كه‌مكردۆته‌وه‌ و بڕه‌كه‌ی گه‌یشتووه‌ته‌ یه‌ك ملیۆن و دووسه‌دو په‌نجا هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانه‌.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.