به‌های لیره‌ی توركی جارێكی تر به‌رامبه‌ر به دۆلاری ئەمریكی دابه‌زینی به‌خۆوه بینی، داكشانی ئه‌م جاره‌ی به‌های لیره به‌رامبه‌ر به دۆلاری ئه‌مه‌ریكی له كاتێكدایه ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك بوو بۆرسه‌ی توركیا هاوسه‌نگی راگرتبوو له نێوان دۆلار و لیره‌ی توركی و سه‌د دۆلاری ئه‌مه‌ریكی له ئاستی پێنجسه‌دو بیست لیره مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرا.
رۆژنامه‌ی جومهوریه‌تی توركی بڵاوی كرده‌وه، به‌رده‌وامی گفتوگۆی نێوان چین و ئه‌مریكا له‌باره‌ی ئالوگۆڕی بازرگانی نێوانیان و هه‌روه‌ها گرژییه‌كانی نێوان پاكستان و هیندستان به‌های دۆلاری به‌رامبه‌ر به لیره‌ی توركی به‌رز كردووه‌ته‌وه.
به پێی زانیارییه‌كانی چه‌ند میدیایه‌كی توركیا، بۆ ئه‌مساڵ لیره‌ی توركی به‌رامبه‌ر به دۆلار زیاتر به‌های خۆی له ده‌ست ده‌دات، چونكه قه‌یرانی دارایی ئه‌و وڵاته به‌رده‌وامه‌و به‌ره‌و خراپتربوون ده‌چێت .
دانانى هه‌واڵ - شوان عزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.