محەمەد ئەمین ھەورامی ڕاوێژکاری وەزارەتی کارەبا رایده‌گه‌یه‌نێت: بەهۆی كەمبوونەوەی شەپۆڵی سەرما، پێدانی كارەبا بە هاووڵاتیان زیاتر دەبێ. ده‌شلێ له ئێستادا شەو و رۆژ 12 كاتژمێر كارەبا دەدرێتە هاووڵاتیان، ئەگەر شەپۆڵێكی سەرما هەبێت، ئەوە كەمتر ده‌بێت، بەڵام چەندە لە زستان دوور بكەوینەوە، كارەباش خواستی لەسەر كەم دەبێتەوە.
له باره‌ی ئاستی به‌رهه‌می كاره‌باشه‌وه رایده‌گه‌یه‌نێت: ئێستا بەرهەمی كارەبا لە هەرێمی كوردستان زیاتر لە سێ هەزار مێگاواته.
راشیده‌گه‌یه‌نێت: وەزارەتی كارەبا پلانی هه‌یه بۆ مانگه‌كانی داهاتوو، بە تایبەت لە مانگی چوار و پێنج پێدانی كارەبا بە هاووڵاتیان بەرز بكاته‌وه بۆ 20 كاتژمێر.
رونیشیكرده‌وه بەهۆی زیادكردنی غازی سرووشتی، وێستگەكانی كارەبا زۆربەیان بە غازی سروشتی كار دەكەن و خەرجیەكانیان لەسەر حكوومەت كەم بووەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.