له‌نووسراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمی كوردستان بڕیاری كردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی به‌ركه‌وتوانی چه‌كی كیمیايی له‌هه‌ڵه‌بجه ده‌ركرد
له‌نووسراوه‌كه‌دا كه‌واژۆی د. رێكه‌وت حه‌مه ره‌شید، وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی له‌سه‌ره تیایدا هاتووه ، به‌گوێره‌ی بڕگه‌ی دوه‌می ماده‌ی 6 ب یاسای وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، بڕیارماندا به‌كردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی به‌ركه‌وتوانی چه‌كی كیمیایی له‌پارێزگای هه‌ڵه‌بجه.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه بڕیاری كردنه‌وه‌كه به‌گوێره‌ی به‌رنامه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌و له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی و له‌پێناو پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی و چاره‌سه‌ر بۆ سه‌رجه‌م هاوڵاتیان و دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان بووه.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.