لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، قائیمقامیه‌تى قه‌زای ناوه‌ندی سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، به‌پێی راپۆرتی لیژنه‌ی یه‌كی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانمان (شیرینی قه‌ندیل) له شه‌قامی ئۆرزدی سلێمانی به‌هۆی به‌كارهێنانی شیری نه‌گونجاوه‌وه، بۆ ماوه‌یه‌ك داده‌خرێت.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن ، به‌پێی راپۆرته‌كه له ناو ئه‌و شیرینییه‌دا ده‌ستگیراوه به‌سه‌ر بڕی چوار كیسه شیری (25)كیلۆگرامی كه به‌رواری به‌سه‌رچوونی له‌سه‌ر نییه و گومان ده‌كرێت به‌سه‌رچووبێت.
راشیدهگهیهنن ، پێشتریش له پشكنینێكی لیژنه هاوبه‌شه‌كاندا له ناو ئه‌و شیرینییه‌دا ده‌ستگیرابوو به‌سه‌ر دوو كیسه شیری به‌سه‌رچوودا.
لهكۆتادا قائیمقامیه‌تى قه‌زای ناوه‌ندی سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، له‌سه‌ر پێشنیاری لیژنه هاوبه‌شه‌كان و به بڕیاری قائیمقامی سلێمانی فالوده و شیرینی قه‌ندیل بۆ ماوه‌ی (15) رۆژ داده‌خرێت و به‌ڵێننامه‌ش له خاوه‌نه‌كه‌ی وه‌رده‌گیرێت كه پابه‌ندی ته‌واوی مه‌رج و رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان بێت.
لیژنه هاوبه‌شه‌كانی سه‌ر به قائیمقامیه‌تی سلێمانی داوا له هاوڵاتیان ده‌كات له كاتی بینینی هه‌ر سه‌رپێچییه‌ك له بازاڕ و فرۆشگا و شوێنه گشتییه‌كاندا له رێگه‌ی ژماره موبایلی (07708677777) یاخود تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك له لاپەڕەی فەرمی (قائیمقامیەتی سلێمانی)ەوە لیژنە هاوبەشەكان ئاگادار بكەنەوە.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.