لە راگەیەندراوێكدا كهوێنهیهك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، ده‌سته‌ى گه‌شت و گوزاری هه‌رێمی كوردستان كۆمپانیاكانی گەشتیاری ئاگادار دەكاتەوە و ڕایده‌گه‌ێنێت ، بە مەبەستی رێکخستنی گەشتەکانی داهاتوتان بۆ هەرێمی کوردستان و بۆ دەرەوەی هەرێمی کوردستان، سەرجەم کۆمپانیاکان کە گەشتەکان رێکدەخەن پێویستە مۆڵەتی فەرمیان هەبێت، هەر کۆمپانیایەک مۆڵەتی فەرمی نەبێت و تەنیا ناوێکی وەهمی بێت زۆر بە توندی بەپێی یاسا سزا دەدرێ.
دەستەی گەشتوگوزار ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات ئەوەی شوێنی لە هەرێمە دوای ئاگادارکردنەوە دادەخرێ، ئەوەی گەشتیار بێ مۆڵەت دەهێنێ سزا دەدرێ، چونکە کۆمپانیا وەهمیەکان کێشەی زۆریان بۆ جوڵەی گەشتیاری دروست کردوە.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.