باڵیۆزخانه‌ی فلیپین باس له‌وه ده‌كات ئه‌گه‌ری هه‌یه كۆنسوڵخانه‌یه‌ك له‌هه‌ولێر بكه‌نه‌وه به‌مه‌به‌ستی زیاتر بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و فیلپین.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه باڵیۆزخانه‌ی فلیپین له به‌غدا كۆنفڕانسێكی له‌بواری گه‌شتوگوزار و وه‌به‌رهێنان له هۆڵی هانزۆ پلازا له‌شاری هه‌ولێر رێكخست به ئاماده‌بوونی پیاوانی خاوه‌نكار و كۆمپانیاكانی گه‌شتوگوزار و وه‌به‌رهێنه‌ران و چه‌ند به‌رپرسێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
راوێژكاری به‌شی سیاسی له فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سامان سۆرانی له وتارێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه فیلپین وڵاتێكی گه‌شتیارییه و له‌رووی ئابوورییه‌وه وڵاتێكه ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر پێی خۆی بوه‌ستێت و چه‌ندین هه‌نگاویشی ناوه، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی گوت كه "به‌پێی خه‌مڵاندنه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی دوو هه‌زار و 500 كرێكاری به‌ڕه‌گه‌ز فلیپینی له چه‌ندین كه‌رت و بواردا كارده‌كه‌ن".
باڵیۆزی فلیپین له عێراق جولیس تۆریس له وتارێكدا له‌به‌رده‌م ئاماده‌بووان چه‌ند ژماره‌یه‌كی له‌سه‌ر وڵاته‌كه‌ی خسته روو و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه ساڵانه 7 ملیۆن گه‌شتیار روو له وڵاته‌كه‌ی ده‌كه‌ن و هانی گه‌شتیارانی هه‌رێمی كوردستان و عێراقیشی ده‌دا كه روو بكه‌نه ئه‌و وڵاته، ئه‌وه سه‌رباری ئه‌وه‌ی بۆ كاری وه‌به‌رهێنان و ده‌ستی كار و چه‌ندین بابه‌تی په‌یوه‌ست داوای كرد كۆمپانیا و خاوه‌نكارانی هه‌رێمی كوردستان و به‌رامبه‌ره‌كانییان له فلیپین به‌یه‌ك بگه‌ن له‌پێناو ده‌ستپێكردنی پڕۆسه‌یه‌كی ئابووری كه له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌روو بشكێته‌وه.
تۆریس ئه‌وه‌شی گوت "وڵاته‌كه‌ی ئێمه له‌رووی گه‌شتیاری و ده‌ستی كار و چه‌ند بابه‌تێكی تر گرنگه، بۆیه ده‌مانه‌وێت بازرگان و خاوه‌نكارانی هه‌رێمی كوردستان و فلیپین به‌یه‌كتر بگه‌یه‌نین.
كۆماری فلیپین ده‌كه‌وێت باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا، له سه‌روو حه‌وت هه‌زار دوورگه پێكدێت، تایوان له باكوور و ڤێتنام له رۆژئاوا و ده‌ریای سۆلۆ له باشووری رۆژئاوا و له رۆژهه‌ڵاتیشه‌وه ده‌ریای فلیپین سنووره‌كانییه‌تی.
مانێلا پایته‌ختی ئه‌و وڵاته‌یه، به‌ڵام كیزۆن چڕترینی دانیشتوانی ئه‌و وڵاته‌یه، ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی نزیك به 100 ملیۆن كه‌س ده‌بێت، نزیكه‌ی 12 ملیۆن كه‌سیشی له وڵاتانی دیكه ده‌ژیین كه به‌شێكییان له عێراق و هه‌رێمی كوردستانن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.