Erbil 30°C ھەینی 20 ئەیلوول 09:21

زیان بە تەندروستی مرۆڤ ئەگەیەنێت جۆرێکی سابونی ڕەقی لەناودەبرێت

پاش دڵنیا بوونەوە لەخراپی سابوونەكە
کوردستان TV
100%


لەلایەن لیژنەی كۆگاكانەوە دەست بەسەر بڕێكی زۆر سابونی ڕەقیدا دەگیرێت، و پاش دڵنیا بوونەوە لەخراپی سابوونەكە لە لایەن قائیمقامی سلێمانییەوە بریاری لە ناوبردنی دەدرێت.

پاش ئەوەی لە لایەن لیژنەی كۆگاكانی سەربەلیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامییەتی سلێمانییەوە، لە یەكێك لە دووكانەكانی شاری سلێمانی دەست بەسەر بڕی 18 كارتون سابونی ڕەقیدا دەگیرێت،  كە لە لایەن لیژنەكەوە گومان لە كوالیتی سابوونەكە دەكرێت و بە مەبەستی ئەنجامدانی پشكنین و دڵنیابوونەوە لە خراپبوونی، نمونەكەی ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتی پێوانەسازی و كۆنتڕۆڵی جۆری سلێمانی دەكرێت.

لە بارەی جۆری سابوونەكەو ئەنجامی پشكنینەكەی گۆران قادر سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكان ڕایگەیاند: سابوونەكە لە جۆری  سابوونی رەقی زەهرە جەبلە و پشكنینی فیزیایی بۆ ئەنجامدراوە و لە ئەنجامیشدا دەركەوتووە كە كوالیتییەكەی بە پێی تایبەتمەندی عیراقی نییە و لە ئەگەری بەكارهێنانیدا زیانێكی زۆر بە تەندروستی مرۆڤ ئەگەیەنێت.

سەرۆكی لیژنەكان ئەوەشی خستەڕوو، پاش دڵنیابوونەوە لە ئەنجامەكەی بە بڕیاری قائیمقامی سلێمانی لە ناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی لە لایەن لیژنەی لەناوبردنەوە ئەو برە دەست بەسەرداگیراوە لەناودەبرێت.


شوان عه‌زیز

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.