وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانیی تۆمه‌تبار ده‌كات به‌وه‌ی كه له هه‌وڵدان تا له رێگه‌ی پڕچه‌ك كردنی ئۆپۆزیسیۆنی ڤه‌نزوێلا حكومه‌تی نیكۆلاس مادۆرۆ بڕوخێنن.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاندووه واشنتن كه‌ره‌سته‌ی جه‌نگیی و هێزی سه‌ربازیی تایبه‌تی خۆی ره‌وانه‌ی سه‌ر سنووره‌كانی ڤه‌نزوێلا كردووه و كاروانه‌كانی یارمه‌تییه مرۆییه‌كانی واشنتن بۆ ئه‌م وڵاته ئاماده‌كارییه بۆ ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازیی.
ماریا زاخارۆڤا وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا سه‌باره‌ت به تۆمه‌تباركردنی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانیی ده‌ڵێت: ئێمه زانیاریمان له‌به‌رده‌سته كه كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان و هاوپه‌یمانانی ئه‌وان له ناتۆ تاوتوێی مامه‌ڵه و كڕینی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌كی زۆر ده‌كه‌ن تا له وڵاتانی ئه‌وڕوپای رۆژهه‌ڵات بیكڕن، مه‌به‌ستیشیان ئه‌وه‌یه كه ئه‌و چهكوچۆڵه بنێرن بۆ هێزه‌كانی ئۆپۆزیسۆنی ڤه‌نزوێلا تا له‌م رێگه‌یه‌وه حكومه‌تی نیكۆلاس مادۆرۆ بڕوخێنن.
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
سه‌رچاوه/ رادیۆ فه‌ڕه‌نسا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.