Erbil 21°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 14:13

له‌ بولگاریا مندالێکی کورد خه‌ڵاتکرا

توانی خه‌ڵاتێكی زیو و دیپلۆمی فه‌خری به‌ده‌ستبێنێت
کوردستان TV
100%

له‌ ئه‌نجامی به‌شداریكردنیدا له‌ كێبركێیه‌كی جیهانی نیگاركێشی  كه‌ له‌ وڵاتی بولگاریا به‌رێوه‌چوو ، منداڵێكی شاری مه‌هاباد مه‌دالیای زیو و دیپلۆمی فه‌خری به‌ده‌ستهێنا .

كه‌وسه‌ر قه‌هره‌مانی مندالێكی ته‌مه‌ن 13 سالانی شاری مه‌هابادی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌ و ئه‌ندامی په‌روه‌رده‌ی فیكری منداڵان و مێرمنداڵانی ئێرانه‌ ، له‌ پێشبركێیه‌كی نیگاركێشیدا توانی خه‌ڵاتێكی زیو و دیپلۆمی فه‌خری به‌ده‌ستبێنێت كه‌ ته‌وه‌ری كێبركێی " بنسكا " له‌سه‌ر نیگاركێشی ئازاد بوو .

هه‌ر له‌م كێبركێیه‌دا هه‌ر یه‌ك له‌ " مه‌ریه‌م مه‌ولودی " له‌ شاری ورمێ و " سه‌نا سروش " له‌ شاری میاندواو توانیان دیپلۆمی فه‌خری به‌ده‌ستبهێنن .

جێی باسه‌ "  بنسکا "  کێبه‌رکێی نێوده‌وڵه‌تی نیگارکێشی له‌ ساڵی 2017 له‌ وڵاتی بولگاریا به‌ڕێوه‌ چوو و ناوی براوەکان ئەمساڵ بڵاوکرایەوە .

شێوه‌کاری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.