به ھۆی گهشبینیهكان له‌باره‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانوستانی بازرگانی نێوان ئه‌مریكا و چین، نرخی خاوی برێنت به‌رده‌وامه له به‌رزبوونه‌وه و ھه‌ر به‌رمیلێكی له بازاڕه‌كانی جیھاندا به ٦٦ دۆلار و ٥٩ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه كۆشكی سپی رایگه‌یاند كه به‌م نزیكانه شاندێكی چین سه‌ردانی واشنتۆن ده‌كات كه له میاندا گه‌ڕێكی دیكه‌ی دانوستانی بازرگانی له نێوان ھه‌ردوو وڵات‌دا ساز ده‌كرێت.
هه‌وره‌ها به‌رده‌وامی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی خاوی برێنت له بازاڕه‌كانی جیھاندا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پێشبینیه‌كان له‌باره‌ی كه‌مبوونه‌وه‌ی خستنه‌ڕووی نه‌وتی زیاتر بۆ بازاڕه‌كان له چاره‌كی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ ھه‌وره‌ھا دابه‌زینی ئاستی به‌رھه‌مھێنان له وڵاتانی ھه‌نارده‌كاری له رێكخراوی OPEC.
له كاتژمێر ٠٨:١٦ خاوی برێنت له بازاڕه‌كانی جیھاندا، به‌ڕێژه‌ی ٠،١٤ له‌سه‌دا به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆماركرد و ھه‌ر به‌رمیلێكی به ٦٦ دۆلار و ٥٩ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
به‌ھه‌مانشێوه نرخی خاوی ئه‌مریكا له بازاڕه‌كانی جیھاندا، به‌ڕێژه‌ی ٠،٧٧ له‌سه‌دا به‌رزبووه‌وه ھه‌ر به‌رمیلێكی به ٥٦ دۆلار و ٤١ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.