Erbil 13°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 17:33

سعوودیه‌ ده‌روازه‌یه‌کی سنووری نوێ له‌گه‌ڵ عێراق ده‌کاته‌وه‌

له‌ ناوچه‌ی عه‌رعه‌ر
کوردستان TV
100%

پارێزگای ئه‌نبار رایگه‌یاند، ده‌ستیان كردووه‌ به‌ كاره‌كانی بنیاتنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی ده‌روازه‌ی نوێی سنووری له‌گه‌ڵ سعوودیه‌ له‌ ناوچه‌ی عه‌رعه‌ر كه‌ حكوومه‌تی سعوودیه‌ خه‌رجییه‌كه‌ی ده‌گرێته‌ ئه‌ستۆ.

محه‌مه‌د حه‌مود، به‌ڕێوبه‌ری راگه‌یاندنی پارێزگای ئه‌نبار، له‌ لێدوانێكدا گوتی: ده‌ستكراوه‌ به‌ بنیاتنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی نوێی حكوومی له‌ ناوچه‌ی عه‌رعه‌ر(٤٠٠ كلم باشووری رۆژئاوای شاری روومادی ناوه‌ندی پارێزگای ئه‌نبار) له‌گه‌ڵ سعوودیه‌".

گوتیشی: پڕۆژه‌كه‌ له‌سه‌ر رووبه‌ری ٥٤٧ دۆنم (كه‌ ده‌كاته‌ ٥٤٧ هه‌زار مه‌تر دووجا) دروست ده‌كرێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ كۆمه‌ڵگاكه‌ گشت فه‌رمانگه‌ حكوومییه‌كانی تایبه‌ت به‌ ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان له‌خۆ ده‌گرێت له‌وانه‌ گومرگ و نووسینگه‌ی پاسپۆرت و بنكه‌ی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری و مزگه‌وت، هه‌روه‌ها ئامێری پشكنینی تیشك و گۆڕه‌پان و رێگاوبان و سه‌رجه‌میان به‌ تایبه‌تمه‌ندی نوێ دروست ده‌كرێن.

حه‌مود روونیكرده‌وه‌ كه‌ پڕۆژه‌كه‌ له‌ لایه‌ن یه‌كێك له‌ كۆمپانیاكانی گرووپی كۆمپانیاكانی "ماسكۆ"ی سعوویه‌وه‌ دروست ده‌كرێت.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.