به ھۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی نه‌وتی عه‌مباركراوی ئه‌مریكا و دابه‌زینی ئاستی به‌رھه‌مھێنان له وڵاتانی ھه‌نارده‌كاری نه‌وت له رێكخراوی OPEC له سه‌ره‌تای مامه‌ڵه‌كانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌دا نرخی خاوی برێنت له بازاڕه‌كانی جیھاندا به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆمار كرد و ھه‌ر به‌رمیلێكی به ٦٣ دۆلار و یه‌ك سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
دوێنێ سێشه‌ممه رێكخراوی OPEC له داتایه‌كدا بڵاویكرده‌وه كه له مانگی كانوونی دووه‌م ٢٠١٩دا، ئاستی به‌رھه‌مھێنان له لایه‌ن وڵاتانی OPECوه به ٧٩٧ ھه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا دابه‌زیووه و گه‌یشتووه‌ته ٣٠ی ملیۆن و ٨٠٦ ھه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا.
ھه‌ر دوێنێ په‌یمانگای " American Petroleum" ئاشكرایكرد كه نه‌وتی عه‌مباركراوی ئه‌مریكا له كۆتا ھه‌فته‌ی رابردوودا، به ٩٩٨ ھه‌زار به‌رمیل كه‌میكردووه.
له كاتژمێر ٠٧:٣٧ نرخی خاوی برێنت له بازاڕه‌كانی جیھاندا، به‌ڕێژه‌ی ٠،٥٩ له‌سه‌دا رووی له به‌رزبوونه‌وه كرد و ھه‌ر به‌رمیلێكی به ٦٣ دۆلار و یه‌ك سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
ھه‌روه‌ھا نرخی خاوی ئه‌مریكا له بازاڕه‌كانی جیھاندا، به‌ڕێژه‌ی ٠،٨٥ له‌سه‌دا به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆمار كرد و ھه‌ر به‌رمیلێك به ٥٥ دۆلار و ٥٣ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.