Erbil 12°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 18:37

وەزارەتی بازرگانی عێراق : ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی بۆ دابینکردنی به‌شه‌ خۆراکی مانگانەی هاووڵاتییان ده‌ستنیشانکراوه‌ که‌مه‌

بەم بڕە پاره‌یه‌ ناتوانین له‌ماوەی ئەو ساڵە به‌شه‌ خۆراك بۆ هاووڵاتییان دابین بكه‌ین
کوردستان TV
100%


وەزارەتی بازرگانیی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی بۆ دابینكردنی به‌شه‌ خۆراکی مانگانەی هاووڵاتییان ده‌ستنیشانكراوه‌ كه‌مه‌ ، وه‌زاره‌ته‌كه‌ بۆ ئه‌مساڵ ناتوانێ مادده‌ خۆراكییه‌كان دابین بكات


 وەلید موسەوی، بریکاری وەزیری بازرگانیی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، رایگەیاندووە، دابینکردنی پێنج کەلوپەلی خۆراکی مانگانە لەماوەی ئه‌م ساڵدا، پێویستیی بە چوار تریلیۆن دینارە.

 ناوبراو ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات، کە لە بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی دووهه‌زارو نۆزده‌، بڕی یەک تریلیۆن و پێنج سه‌د ملیار دینار بۆ دابینکردنی به‌شه‌ خۆراکی هاوڵاتیان تەرخان کراوە و بەم بڕە پاره‌یه‌ش، وەزارەتی بازرگانی ناتوانێ له‌ ماوەی ئەو ساڵە، به‌شه‌ خۆراك بۆ هاووڵاتییان دابین بکات

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.