Erbil 12°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 19:08

زیاتر له‌ یه‌ک ملیۆن گه‌شتیار سه‌ردانی ناوچه‌ گه‌شتیارییه‌کانی سۆرانیان کردووه‌

له‌ساڵی رابردوووه‌ تاوه‌كو سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌
کوردستان TV
100%

ساڵی رابردوووه‌ تاكو سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌ زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن گه‌شتیار سه‌ردانی ناوچه‌ گه‌شتیارییه‌كانی ده‌ڤه‌ری سۆرانیان كردووه‌، بارزان محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌شتوگوزاری سۆران رایده‌گه‌یه‌نێت: به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی كۆمانكردۆته‌وه‌ له‌ماوه‌ی ساڵی دووهه‌زار و هه‌ژده‌ تا مانگی شوباتی ئه‌مسال زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن گه‌شتیار سه‌ردانی هاوینه‌هه‌وار و ناوچه‌ گه‌شتیارییه‌كانی ده‌ڤه‌ری سۆرانیان كردووه‌، به‌وهۆیه‌وه‌ش كه‌رتی گه‌شتیاری ناوچه‌كه‌ بوژاندانه‌وه‌یه‌كی باشی به‌خۆوه‌ بینی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ هه‌ر گه‌شتیارێك له‌كاتی مانه‌وه‌یدا كه‌متر له‌ په‌نجا دۆلاری خه‌رج نه‌كردووه‌ ئه‌مه‌ش هه‌مووی به‌ یه‌كه‌وه‌ ده‌كاته‌ رێژه‌یه‌كی زۆری داهات  


رونیشیكرده‌وه‌: له‌و ژماره‌ گه‌شتیاره‌ی سه‌ردانی ناوچه‌كه‌یان كردووه‌، زیاتر له‌ سه‌د هه‌زاریان له‌‌ هۆتێل و مۆتێله‌كانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ ماونه‌ته‌وه‌ به‌ڕێوبه‌ری گه‌شتوگوزاری سۆران باسی له‌وه‌شكرد كه‌ زۆرینه‌ی گه‌شتیاره‌كان له‌ باشور و ناوه‌ڕاستی عێراق و شاره‌كانی دیكه‌ی هه‌رێم سه‌ردانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌یان كردووه‌ ئه‌وه‌شى وت: هاتنی گه‌شتیاران به‌شێوه‌ی گروپ له‌ رێگه‌ی كۆمپانیاكانی گه‌شتیاری و سروشتی دڵرفێنی ناوچه‌كه‌ هۆكاری سه‌ره‌كی هاتنی گه‌شتیاران بووه‌ بۆ سۆران 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.