Erbil 8°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 10:29

ئێران مووشه‌کێکى نوێی بالیستى ئاشکرا کرد و هۆشداریشی دایه‌ ئیسرائیل

مووشه‌كى ده‌زفول مووشه‌كێكى نوێیه‌
ئێران مووشه‌كێكى نوێی بالیستى ئاشكرا كرد و هۆشداریشی دایه‌ ئیسرائیل
کوردستان TV
100%

به‌پێى هه‌واڵێكى رووسیا ئه‌لیۆم، محه‌مه‌د عه‌لى جه‌عفه‌رى فه‌رمانده‌ى سوپاى پاسدارانى ئێران مووشه‌كێكى بالیستى نوێ و شارێكى كارگه‌ى دروستكردنى مووشه‌كى ئاشكرا كرد و هۆشدارى دایه‌ ئیسرائیل له‌ ئه‌نجامدانى هه‌ر هێرشیكى گه‌مژانه‌ دژى ئێران. 

فه‌رمانده‌ى سوپاى پاسدارانى ئێران مووشه‌كێكى بالیستى مه‌ودا درێژى نوێی به‌ ناوى "ده‌زه‌فول" و شارێكى نهێنى پیشه‌سازى مووشه‌كیان له‌ ژێر زه‌وى ئاشكرا كرد، جه‌عفه‌رى ده‌رباره‌ى ئاشكراكردنى شارى كارگه‌ى مووشه‌ك رایگه‌یاند: "وه‌ڵامێكه‌ بۆ به‌ڕه‌ڵاكاری وڵاتانى رۆژئاوا دژی ئێران"، به‌پێى قسه‌كانى ئه‌و به‌رپرسه‌ مووشه‌كى ده‌زفول مووشه‌كێكى نوێیه‌ به‌ مه‌ودا درێژى (620) میل كه‌ ده‌كاته‌ 1000 كیلۆ مه‌تر. 

محه‌مه‌د عه‌لى جه‌عفه‌رى هه‌روه‌ها گوتیشى: "ئێمه‌ سه‌ربه‌رزین كه‌ پیشه‌سازى به‌رگریمان پێشده‌خه‌ین و له‌ هیچ وڵاتێك ناترسین و له‌ ئه‌نجامدانى هه‌ر ئه‌ركێكى گه‌مژانه‌ بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌م له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه‌ ئه‌وا له‌ وه‌ڵامدا ئێران مووشه‌ك ده‌بارێنێته‌ سه‌ر ئیسرائیل".

جه‌عفه‌رى ئاماژه‌ى به‌وه‌ داوه‌ كه‌ ئه‌وان په‌ره‌ به‌ پێشخستنى مووشه‌كه‌كانیان ده‌ده‌ن به‌مه‌به‌ستى دروستكردنى مووشه‌كى زیره‌ك و هه‌روه‌ها كارگه‌ى نهێنی مووشه‌كمان له‌ قووڵایى ژێر زه‌وى دروست كردووه‌ تا دوور بێت له‌ چاوى دوژمنه‌كانمان.

جێى ئاماژه‌یه‌ سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌فته‌یه‌، یه‌كێتى ئه‌وروپا، داواى له‌ كۆمارى ئیسلامى ئێران كرد په‌ره‌دان به‌ مووشه‌كه‌ بالیستیه‌كه‌كانى رابگرێت چونكه‌ ده‌بێته‌ هۆى ناسه‌قامگیرى زیاتر له‌ ناوچه‌كه‌، به‌ڵام تاران ئه‌و داوایه‌ى ره‌تكرده‌وه‌، جه‌عفه‌رى له‌و باره‌یه‌وه‌ جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرد كه‌ سزاكان بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌ى رێگرى ناكات له‌ په‌ره‌پێدان و پێشخستنى مووشه‌كه‌كانیان، ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه‌ سیسته‌مى مووشه‌كه‌كانیان سیسته‌مێكى به‌رگرییه‌ قابیلى گفتوگۆ نییه‌. 

محه‌مه‌د عه‌لى جه‌عفه‌رى فه‌رمانده‌ى سوپاى پاسدارانى ئێران له‌و باره‌یةشه‌وه‌ گوتى: "ئێران متمانه‌ به‌ یه‌كێتى ئه‌ورپا ناكات واباشتره‌ ئه‌وان نه‌بنه‌ قوربانى دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا. 


ئاماده‌كردن و وه‌رگێران/ سیروان عه‌زیز 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.