سه‌ركۆماری ئێران حه‌سه‌ن رۆحانی رایگه‌یاند، "ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا تۆبه بكات و به‌رامبه‌ر ئه‌و ده‌ستێوه‌ردانانه‌ی له كاروباری ئێران‌دا كردوویه‌تی له رابردوو داوای لێبوردن بكات، ئه‌وا ئاماده‌ین تۆبه‌كه‌ی ئه‌مریكا قبوڵ بكه‌ین".
له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ دیپلۆماتكاره‌كان و باڵیۆزهكاندا له تارانی پایته‌خت، رۆحانی گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و باسی له سیاسته‌كانی ئه‌مریكا كرد له‌هه‌مبه‌ر ئێران.
رۆحانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ده‌بێت ده‌ستێوه‌ردان و مانه‌وه‌ی هێزه بیانیه‌كان له ناوچه‌كه كۆتایی پێبێت و دووپاتیشی كرده‌وه كه هه‌رگیز ئه‌مریكا ناگات به ئامانجه‌كانی.
رۆحانی گوتی، ''ئه‌مریكا له‌به‌رامبه‌ر سوپه‌ر هێزی رۆژهه‌ڵاتدا گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانی له ناوچه‌كه له‌ده‌ست داوه'' دواتر رایگه‌یاند ''ئه‌مریكا بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێ ئێران، له‌م ٤٠ ساڵه‌ی دواییدا ته‌واوی هه‌وڵه‌كانی خسته‌گه‌ڕ به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو".
رۆحانی له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا و ئێران له داهاتوودا گوتی، ''ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا تۆبه بكات و به‌رامبه‌ر ئه‌و ده‌ستێوه‌ردانانه‌ی له كاروباری ئێران‌دا كردوویه‌تی له رابردوو داوای لێبوردن بكات، ئه‌وا ئاماده‌ین تۆبه‌كه‌ی ئه‌مریكا قبوڵ بكه‌ین''.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.