Erbil 25°C ھەینی 20 ئەیلوول 05:36

بڕی 9 ته‌ن خواردن و خواردنه‌وه‌ى به‌سه‌رچوو له‌ناوبرا

سزای داخستن و غەرامەی خاوەنی ئەو شوێنانە کراوە کە خۆراکی بەسەرچوو لە کۆگاکانیان هەبووه‌
کوردستان TV
100%


  له‌قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ بڕی (٩) تۆن خواردن و خواردنەوەی بەسەرچوو کە لەماوەکانی رابردودا دەستی بەسەرداگیرابوو لەناوبرا

شاخەوان هادی، لێپسراوی هۆبەی چاودێری تەندروستی لە لێدوانی بۆ كوردستان تیڤى ڕایگه‌یاند : ئەو خۆراک و شمەکانە بەشێکی لە ناو بازاڕ و شوێنە گشتییەکانی چەمچەماڵ و ناحییەی شۆڕش لەلایەن لێژنە هاوبەشەکانی قائیمقامییەت لە هۆبەی چاودێری تەندروستی لە مەڵبەندی خۆپاراستنی چەمچەماڵ و مەڵبەندی تەندروستی شەهید سەید جەوهەر و ئاسایشی ئابوری و پۆلیس دەستی بەسەرداگیراوە بڕەکەی (٥) تۆنە بەهاوکاری شارەوانی چەمچەماڵ و کۆمپانیای شکار ژێر خۆڵ دەکرێت.

ووتیشی: بەشێکی تر لەو شمەکانە کە (٦٠٠) سێت خواردنەوەیە لەجۆری (ADAC) و بەروارەکەی نزیک بەسەرچوونە خاوەنی کۆگای (ئاکار) دەستخۆشی لێدەکەین ،بەمەبەستی لەناوبردنی رادەستی تیمەکانمانی کردوە.

شاخەوان راشیگەیاند: سزای داخستن و غەرامەی خاوەنی ئەو شوێنانە کراوە کە خۆراکی بەسەرچوو لە کۆگاکانیان هەبو و بەڵێنامەی دادنووسیان پێپڕکراوەتەوە ،داواشی لەهاوڵاتیان کرد هاوکاریان بن گومانیان لە هەر شمەکێک کرد لێژنەکانیان لێ ئاگادار بکەنەوە.


شوان عه‌زیز

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.