Erbil 8°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 10:41

یه‌کێتی ئه‌ورووپا نیگه‌رانه‌ له‌ به‌رامبه‌ر چالاکییه‌ دوژمنکاره‌کانی ئێران

راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاو كرده‌وه‌
کوردستان TV
100%

یه‌كێتی ئه‌ورووپا رایگه‌یاند كه‌ پشتگیری كردنی له‌ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمیی ئێران به‌رده‌وام ده‌بێت به‌ڵام نیگه‌رانن له‌ چالاكییه‌كانی مووشه‌كییه‌كانی ئیداره‌ی تاران و له‌و رۆڵه‌ی له‌ وڵاتانی ناوچه‌كه‌دا ده‌یگێڕێت.

ئه‌نجوومه‌نی یه‌كێتی ئه‌ورووپا له‌باره‌ی بڕیاره‌كانی خۆی له‌هه‌مبه‌ر ئێران راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاو كرده‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوه‌ كه‌ یه‌كێتی ئه‌ورووپا به‌رده‌وامه‌ له‌ پشتگیری رێككه‌وتنی ئه‌تۆمیی نێوان ئێران و كۆمه‌ڵه‌ی پێنج كۆ یه‌ك و ئیداره‌ی تاران به‌رپرسیارێتییه‌كانی خۆی له‌ هه‌مبه‌ر رێككه‌وتنه‌كه‌ جێبه‌جێ كردووه‌ و هاوكات نیگه‌رانن له‌ كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ رێككه‌وتنه‌كه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌ كراوه‌ كه‌ وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌ورووپا به‌ رابه‌رایه‌تی فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا به‌ ئامانجی به‌رده‌وامیدان به‌ بازرگانی شه‌رعی له‌گه‌ڵ ئێران میكانیزمێكیان پێكهێناوه‌ و له‌مباره‌یه‌وه‌ پاڵپشتی گرنگی گه‌لی ئێران و په‌یوه‌ندییه‌ ئابوورییه‌كان ده‌بن.

له‌به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ كه‌ یه‌كێتی ئه‌ورووپا له‌گه‌ڵ ئێران خوازیاره‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌ بواری به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شدا به‌ره‌وپێش ببات و تێیدا هاتووه‌، ''ئه‌نجوومه‌نی ئه‌ورووپا نیگه‌رانه‌ له‌ پشتگیری سیاسی، دارایی و سه‌ربازیی كه‌ ئێران له‌ ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت ده‌كات به‌ تایبه‌تی له‌ وڵاتانی وه‌ك لوبنان و سووریا".

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ده‌سته‌واژه‌ی'' ئه‌نجوومه‌نی یه‌كێتی ئه‌ورووپا به‌قوڵی نیگه‌رانه‌ له‌ چالاكییه‌ مووشه‌كییه‌ بالیستییه‌كانی ئێران''به‌كارهاتووه‌ و و بانگه‌وازیش بۆ ئێران ده‌كات كه‌ له‌و چوارچێوه‌یه‌دا بڕیاره‌ پێویسته‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان په‌یڕه‌و بكات.

له‌به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ یه‌كێتی ئه‌ورووپا نیگه‌رانه‌ له‌ به‌رامبه‌ر چالاكییه‌ ''دوژمنكار''ه‌كانی ئێران له‌هه‌ندێك له‌ وڵاتان، هاوكات دووپاتیش كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ وڵاتانی ئه‌ندام به‌رده‌وام ده‌بن له‌ پێكه‌وه‌ جموجۆڵ كردن بۆ كۆتاییهێنان به‌و چه‌شنه‌ چالاكیانه‌.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.