به‌هۆی عه‌مباركردنی به‌شێوه‌یه‌كی خراپ و دوور له ڕێنماییه‌كانی ته‌ندروستی، لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان بڕێكی زۆر شه‌ربه‌ت له‌ناوده‌بات.
له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، قایمقامیه‌تى قه‌زای ناوه‌ندی سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی یه‌ك-ی سه‌ربه‌لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقمیه‌ته‌وه ده‌ست به‌سه‌ر (150) كارتۆن شه‌ربه‌تی (ئێس بـی) به‌تامی میوه‌كاندا گیراوه كه هه‌ركارتۆنێك (24)دانه‌ی تێدایه و به‌شێوه‌یه‌كی ناته‌ندروست و له كۆگاكه‌یدا له‌به‌ر باران و تیشكی خۆر عه‌مبار كراوه.
راشیده‌گه‌یه‌نن ، به‌پێی جۆر و پێكهاته‌ی ئه‌و سارده‌مه‌نی و شیرینی-یانه‌ی دروستكراون، نوسراوی سه‌ر لیبڵه‌كانی كارتۆنه‌كه زانیاری ته‌وای تێدا خراوه‌ته ڕوو بۆیه پێویسته رێنماییه‌كانی جێبه‌جێ بكرێت كه عه‌مباركردن و پله‌ی گه‌رمی و ساردی شوێنه‌كه هه‌روه‌ها به‌رواری دروستكردن و به‌سه‌رچونی ماوه‌كه‌ی تێدا دیاریكراوه.
قائیمقامی سلێمانی راشیده‌گه‌ێنێت ته‌واوی ئه‌و شه‌ربه‌ته‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.